بە سێ تۆمەتی جیاواز، جارێكی دی سەرۆكی پێشووی ئەنساڕولئیسلام دەچێتەوە دادگاكانی وڵاتی نەرویج.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، مەلا كرێكار، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشووتری بزووتنەوەی ئیسلامی و سەرۆكی پێشووتری ئەنساڕولئیسلام لەسەر سێ تۆمەتی جیاواز لە شاری ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج ئامادەی بەردەم دادگا بێت
خالید رەنجدەر، برای مەلا كرێكار لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردەوە كە دوای ئەوەی هەینی رابردو براكەی لە زیندانی كۆنگ
سڤینگرەوە گواسترایەوە بۆ شاری
ئۆسلۆ، بڕیارە سێشەممە 7/8/2012 ئامادەی دانیشتنی دادگا بێت و لەبارەی ئەو
سێ تۆمەتەی ئاراستەی كراوە ئیفادی خۆی بدات.
خالید رەنجدەر كە نیشتەجێی وڵاتی نەرویجە، دەربارەی وردەكاری دادگاییەكەی مەلا كرێكار كە لەسەر سێ تۆمەتە، گوتی "لە پاڵتاك، لە وەڵامی پرسیارێك دەربارەی سەردانی ماگنە بۆندەڤیك، سەرۆك وەزیرانی پێشووی نەرویج بۆ سۆماڵ وەك نێردراوی نەتەوەیەكگرتوەكان، گوایە مامۆستا كرێكار گوتویەتی برا سۆماڵیەكان خۆیان دەزانن بۆندەڤیك كێیە و لە كوێ‌یە. پۆلیس دەڵێ ئەمە ھەڕەشەی كوشتن نییە، بەڵام ترس و بیم دەیگرێتەوە".
مه‌لا كرێكار، ناوی ته‌واوی (نه‌جمه‌دین فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د)ه له‌ساڵی 1954 له‌دایكبووه، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بووه، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی پێشوو له ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ (عه‌بدوڵڵا عه‌ززام) و (ئوسامه بن لادن) له دژی رووسیا شه‌ڕی كردووه. ئه‌میری پێشووی ئه‌نساڕولئیسلام بووه. ئه‌گه‌رچی تاوه‌كو ئێستا هیچ تۆمه‌تێكی به‌سه‌ردا ساخ نه‌بووه‌ته‌وه له دادگای نه‌رویج، كه خۆی له‌وێ نیشته‌جێیه، بەڵام ده‌یان تۆمه‌تی له‌سه‌ر تۆمار كراوه.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق