تارق
هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاشكرایده‌كات:" له‌لایه‌ن سێ
به‌رپرسی باڵای ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته
سه‌ر پاسه‌وانه‌كانم
".
تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق
له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌ێنێت":به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای
ههواڵگریو به‌رپرسێكی تری ئه‌و ده‌زگایه‌و سه‌رپه‌رشتیاری
لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌زگاكه، بونه‌ته هۆكاری لێدان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی
پاسه‌وانه‌كانم، جگه له‌وه‌ش ئه‌و به‌رپرسانه ده‌ستدرێژی سێكسیان
كردۆته سه‌ر پاسه‌وانه‌كانم".
له به‌یاننامه‌كه‌دا
ڕوونیشكراوه‌ته‌وه:" هیچ یاسایه‌ك ڕێگا به‌و سوكایه‌تی‌و دهسترێژیانه
نادات كه كراونه‌ته سه‌ر پاسهوانهكانمو دادوه‌رێكیش ڕاسته‌وخۆ
سه‌رپه‌رشتی هه‌موو ئه‌و سوكایه‌تیانه‌ی كردووه" . تارق هاشمی ئاماژه
به‌وه‌شداوه:"بۆ دوایین جار كه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر
پاسه‌وانه‌كانم دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر بووه
|
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق