ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له
هه‌ولێر به‌ربانگ ده‌كاته‌وه و ناڕه‌زایی وڵاته‌كه‌ی ده‌گه‌یێنێته
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، وه‌زیری
ده‌ره‌ره‌وه‌ی توركیا ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێك ده‌گاته هه‌رێمی
كوردستان و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
كۆده‌بێته‌وه
.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و دوایین پێشهاته‌كانی
سووریا و ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان تاوتوێ بكه‌ن.
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی
كوردستان، شه‌وی رابردوو ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا كۆبووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی
(NTV)توركی، وه‌زیری ده‌ره‌ره‌وه‌ی توركیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ناڕه‌زایی بوونی وڵاته‌كه‌ی
له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌خاته‌ڕوو. هه‌روه‌ها
داوا له بارزانی ده‌كات پشتگیری له بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان(PKK) و
پارتی یه‌كێتی دیموكرات (PYD) نه‌كات.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رژێمی سووریا
له به‌شێك له شاره كوردییه‌كان، هێز و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان
كۆنترۆڵی ناوچه‌كانی (دێرك، كۆبانی، عفرین، گركێ له‌گێ، تربه‌سپی،
عاموده) كردووه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن ، پارتی یه‌كێتی دیموكرات
(PYD)ه‌وه، كه نزیكه له پارتی كرێكارانی كوردستان، كه ئه‌وه‌ش
نیگه‌رانی توركیا لێكه‌وتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود
بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند مه‌شق و راهێنان به‌و
سه‌رباز كوردانه ده‌كه‌ین كه سوپای سووریا-یان به‌جێهشتووه تاوه‌كو
بگه‌ڕێنه‌وه و پارێزگاری له‌ناوچه‌كانیان بكه‌ن. ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رایگه‌یاند هه‌فته‌ی داهاتوو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق