دوێنی 15/7/2012، له‌شاری كه‌ركوك ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی ژماره‌یه‌ك لهئهندامانو پاڵێوراوانی خۆی كۆكرده‌وه‌و پاش كۆكردنه‌وه‌یان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامهییان ئه‌نجامداو له‌كۆنگره‌كه‌یاندا رایانگه‌یاند:
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌سیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئهمریكاو هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دهستگیركراونو تا ئێستا له‌زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندانو ئازاد نه‌كراون، داوایانكرد كهزیندانییهكانیان بۆ ئازاد بكرێت.سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك پێیراگه‌یاندین: مه‌رامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی له‌ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانهكهیانو كۆنگرهكهشیان روونه. وتیشی: بۆ جاری یه‌كه‌م نییه كه‌ئه‌و لایه‌نه خۆپیشاندانی له‌و جۆره ساز دهكاتو تۆمه‌ت ده‌داته پاڵ هێزه ئه‌منیه‌كانی كه‌ركوك. سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ماوه‌یه‌ك لهمهوبهرو به‌ئاگاداری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش نوێنه‌رانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه‌هیچ زیندانییه‌كی ئه‌وان له‌زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا نییه. وتیشی: داوامان له‌نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب كردووە بۆ دڵنیابوون ده‌توانن سه‌ردانی زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان نه‌هاتوون.
سه‌رچاوه ئه‌منیه‌كه وتی: پێده‌چێت ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی ئه‌و كاره وه‌ك ناوزراندنێك بۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات، ئه‌گه‌رنا له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراقه‌وه به‌ده‌یان رۆڵه‌ی كورد‌و توركمانیش له‌كه‌ركوك تیرۆركراونو رفێندراونو به‌شێكیان تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره، ئایا ده‌كرێت ئێمه‌ش بڵێین له‌لایه‌ن پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه براون.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی پێڕاگه‌یاندین: ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی سیاسی عه‌ره‌بی ده‌ست له‌و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنانه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت، ئه‌وان سكاڵای یاسایی له‌دژی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه تۆمار ده‌كه‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق