.
ئه‌و حیزبانه نارازین لهنهبوونو لاوازی په‌یوه‌ندیی »حیزبی‌و سیاسی» له‌گه‌ڵ گۆران‌و كار بۆ ئه‌وه‌ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌چوارچێوه‌یه‌كی به‌هێزدا بنیات بنێن، له‌به‌رانبه‌ردا وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆرانیش جه‌خت له‌هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانیان ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت »هیچ هێزێك پاشكۆی هێزێكی تر نه‌بێت».
به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پارتی‌و یه‌كێتی وه‌كو دوو حیزبی فه‌رمانره‌وای له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك هاوپه‌یمانێتیدا، حیزبه توركمانییه‌كان په‌یوه‌ندییان كه‌متر په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن له‌نێویاندا گۆران هه‌بووه، ئه‌وه‌ش ره‌خنه‌ی نزیكی ئه‌و پارتانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵات زۆرتر كردووه.
به‌رپرسانی باڵای حیزبه توركمانییه‌كان، گۆران تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به نه‌بوونی په‌یوه‌ندی سیاسی‌و ده‌ڵێن خۆیان به‌دوورگرتووه.
محه‌مه‌د ئیلخانلی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمان، به‌هاوڵاتی وت »ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆران هه‌بێت به‌ڵام بزووتنه‌وه‌كه خۆی به‌دوور ده‌گرێت».
ناوبراو نایشارێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی حیزبه توركمانییه‌كان له »دوو حیزبه گه‌وره‌كه‌وه» نزیكن، ده‌ڵێت ئه‌وه رهتناكرێتهوه، به‌ڵام »ئێمه به‌یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو حیزبه‌كان ده‌كه‌ین».
ئیلخانلی باسی له‌وه‌كرد ئه‌وان كاریان بۆ نزیكبوونه‌وه له‌گۆران كردووه به‌ڵام گۆران به‌شداری مه‌راسیمی هیچ حیزبێكی توركمانی نه‌كردووه.
وتی »له‌وانه‌یه گۆران واهه‌ست بكات حیزبه توركمانییه‌كان سه‌ر بهپارتیو یه‌كێتی بن، به‌ڵام كام حیزبی توركمانی سه‌ر به(پارتی‌و یه‌كێتی)ن؟».
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی چاكسازی توركمان، جه‌ختده‌كاته‌وه نزیكبوونه‌وه‌ی گۆران له‌حیزبه توركمانییه‌كان، به‌ناراسته‌وخۆ نزیكبوونه‌وه‌یه له‌گه‌لی توركمان، چونكه »حیزبه‌كان نوێنه‌ری توركمانن».
دڵشاد چاوشلی سكرتێری یه‌كێتی پارتی توركمان ئاشكرای كرد حیزبه توركمانییه‌كان هه‌ندێكیان هاوپه‌یمانی پارتین‌و هه‌ندێكی تریش هاوپه‌یمانی یه‌كێتین، پێیوایه ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی لایه‌نێك بێت‌و ئه‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبێك یان لایه‌نێكی تر به‌هێز بێت، ئه‌وكات تۆش هه‌وڵده‌ده‌یت په‌یوه‌ندیت به‌هێز بكه‌یت.
چاوشلی به‌هاوڵاتی وت »هه‌ستده‌كرێت بزووتنه‌وه‌ی گۆران تاكره‌وانه كاردهكاتو به‌رانبه‌ر حیزبه توركمانییه‌كانیش خۆیان دوور گرتووه».
هاوكات ئایدن ئه‌رسه‌لان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئۆجاغی توركمان، به‌هاوڵاتی وت »ئێمه هه‌رده‌م وه‌ها بیرده‌كه‌ینه‌وه ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌موو حیزب‌و لایه‌نه‌كان په‌یوه‌ندیمان هه‌بێت».
ناوبراو به‌پێویستی زانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ گۆران هه‌بێت، وتی »بهدانیشتنو فیكر گۆرینه‌وه‌ش ده‌گه‌ینه ئه‌نجام».
یه‌شار ئالتی به‌رماغ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنهووی دیموكراتی توركمان، ده‌ڵێت له‌په‌رله‌مان زیاتر لهگۆرانهوه نزیكن تاوه‌كو له‌حیزبه‌وه، ته‌نانه‌ت له‌په‌رله‌مان سه‌ردانی یه‌كتریش ده‌كه‌ن.
به‌رماغ بۆ هاوڵاتی رونیكرده‌وه ئه‌وان له‌بریاردان سه‌ربه‌خۆن‌و په‌یوه‌ندییان به‌وه‌وه نییه پارتی‌و یه‌كێتی له‌گه‌ڵ چ لایه‌نێك په‌یوه‌ندییان به‌هێزه تاوه‌كو پێوه‌ی پابه‌ندبن، به‌ڵكو »خۆمان بریار له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆمانه‌وه ده‌ده‌ین».
جیاواز له‌پارته توركمانییه‌كانی ناوه‌وه‌ی هه‌رێم، ته‌نیا به‌ره‌ی توركمانی عێراقی تاكه حیزبی توركمانییه رایده‌گه‌یه‌نێت په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆران هه‌یه.
ئایدن مه‌عروف ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، به‌هاوڵاتی وت »ئێمه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردییه‌كان له‌هه‌رێم، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی».
مه‌عروف پێیوایه گۆران ده‌ورێكی باڵای هه‌بووه له‌گۆرینی دۆخی سیاسی، جه‌ختیكرده‌وه »ئێمه په‌ره بهپهیوهندیمان له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن دهدهینو له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆرانیش په‌یوه‌ندیمان هه‌یه، چونكه گۆران ده‌وری هه‌بووه له‌هێنانه‌كایه‌ی دیموكراتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا».
به‌رپرسه‌كه‌ی به‌ره‌ی توركمانی، به‌پێویستی زانی حیزبه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ره‌كه‌یان سه‌ربه‌خۆبن له‌و بابه‌تانه‌دا، وتی »باوه‌ر ناكه‌م پارتی‌و یه‌كێتیش رێگربن له‌په‌یوه‌ندی به‌ستنیان بهگۆرانهوه».
هاوڵاتی هه‌وڵیدا بۆچوونی پارتی گه‌لی توركمان‌و بزووتنه‌وه‌ی بێلایه‌نی توركمانیش وه‌ربگرێت، به‌ڵام بێ ئاكام بوو.
بزوتنه‌وه‌ی گۆران كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه دروستبووه، له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسییهكانیدایهو ده‌یه‌وێت جۆری په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پارته توركمانییه‌كان سیاسی بێت نه‌ك ته‌شریفاتی.
شاهۆ سه‌عید وته‌بێژی فه‌رمی بزووتنه‌وه‌ی گۆران، توركمان به‌گه‌لێكی ره‌سه‌نی ههرێمو عێراق دهزانێتو رێزی بزووتنه‌وه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر نوێنه‌رانی توركمان له‌په‌رله‌مان‌و حكومهتو حیزبه‌كان نیشانده‌دات.
سه‌عید به‌هاوڵاتی وت »بروامان به‌وه هه‌یه ده‌بێت په‌یوه‌ندی هێزه سیاسییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی بێت نه‌ك ته‌شریفاتی، له‌و شوێنه‌شی په‌یوه‌ندی به‌مافی توركمانه‌وه هه‌یه ئه‌وا ئێمه دڵنیاندهكهینهوه كه به‌رگریكارێكی سه‌رسه‌خت ده‌بین».
وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆران روونیكرده‌وه كه ده‌یانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی هاوسه‌نگ‌و ته‌ندروست له‌نێوان هه‌موو هێزه سیاسییه‌كاندا هه‌بێت، به‌جۆرێك »هه‌ر هێزێك سه‌ربه‌خۆیی سیاسی خۆی ههبێتو هیچ هێزیكش پاشكۆی هێزێكی تر نه‌بێت».
ژماره‌ی حزبه توركمانییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر هه‌شت حیزبه زۆرجار به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن لهپارتیو یه‌كێتییه‌وه نزیكن‌و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه »ئاراسته» ده‌كرێن، به‌ڵام ئه‌و حیزبانه تۆمه‌ته‌كه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
بزووتنه‌وه‌ی گۆران سه‌ره‌تا له‌لیستێك له‌هه‌ڵبژاردنی 25/7/2009ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌شداری كردووه‌و توانی 25 كورسی له‌كۆی 111 كورسی له‌په‌رله‌مانی كوردستان بهدهستبهێنێتو دواتر وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی خۆی راگه‌یاند، له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش خاوه‌نی 8 كورسی په‌رله‌مانییه، له‌ئێستادا یه‌كێكه هێزه گه‌وره‌كانی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌هه‌رێمی كوردستاندا.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق