ماڵپرێس، رێککەوتنەکەى حزبى دەعوە و بزوتنەوەى گۆران و پەیەدە بە چاودێرى ئێران ئاشکرا دەکات
تایبەت بە ماڵپرێس
بەپێیى زانیارییە پشتراستکراوەکان، کۆبوونەوەکانى نێوان (حزبى دەعوەى مالیکى، بزوتنەوەى گۆران، پەیەدە- پەکەکەى سوریا) بەسەرپەرشتى باڵیۆزخانەى ئێران لە عێراق درێژەى هەیە
.تایبەت بە ماڵپرێس
بەپێیى زانیارییە پشتراستکراوەکان، کۆبوونەوەکانى نێوان (حزبى دەعوەى مالیکى، بزوتنەوەى گۆران، پەیەدە- پەکەکەى سوریا) بەسەرپەرشتى باڵیۆزخانەى ئێران لە عێراق درێژەى هەیە
کۆبوونەوەکان، جارێک لە باڵیۆزخانەى تاران لە بەغدا بەرێوەچووە، کۆبوونەوەى دووەم و سێهەم لەم مانگەدا بووە و لە ئۆفیسێکى تایبەت لە ناوچەى سەوز لە بەغدا بەرێوەچووە، ئۆفیسەکە شوێنى میوانە تایبەتەکانى "نورى مالیکى سەرۆک وەزیرانى عێراق"ە، بەپێى زانیارییەکان کۆبوونەوەى سێهەم ماوەى 2کاتژمێرى خایاندووە و نانى ئێوارەى هەرسێ لا لەهەمان شوێن خوراوە، ئەو ئەوتۆمبێلانەشى میوانەکان پێى چوونەتە میوانخانەکە بۆ کۆبوونەوە، بریتیبوون لە 8 ئۆتۆمبێلى جۆراو جۆر کە "بابەهان، تاهۆ، هیونداى سەنتافى، 2تویوتا لاندکرۆز-وەنەوشە- هەروەها مەرزییەیەک"
دوا کۆنوسى کۆبوونەوە، بریتییە لە 16خاڵ، ئەو خاڵانەى راستەوخۆ پەیوەندییان بەهەرێمى کوردستان هەیە 12خاڵە، هەروەها خاڵەکانى دیکە بریتییە لە هاوکارى و دۆستایەتى بەردەوام لەگەڵ جمهورى ئیسلامى ئێران و پاراستنى بەرژەوەندییەکانى سوریا و هاوکارى نێوان لایەنە بەشداربووەکانى رێککەوتنەکە.
لەیەکێک لە خاڵەکاندا هاتووە: لەرێگارى چالاکى سیاسى و میدیایی و ئاینى و رۆشنبیرییەوە، بەجددى کاردەکرێت بۆ دروستکردنى کۆدەنگى دژ بە سیاسەتى ئەمریکا لە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست، هەروەها رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەى
ئەو خاڵانەى کە پەیوەندییان بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە، سەرجەمیان جەخت لەسەر دژایەتى کردنى دەسەڵاتى هەرێمى کوردستان دەکەنەوە، بەتایبەتى لە فشارى ئیعلامیدا، دوو خاڵ نوسراوە، لە خاڵێکى دیکەدا، هاتووە:
"پەیەدە و بزوتنەوەى گۆران لە وڵاتانى دەرەوەى عێراق بە زوترین کات دەست دەکەن بە خۆنیشاندانى جەماوەرى دژ بە هەرێمى کوردستان و دەسەڵاتى هەرێم بە داخستنى سنوور و گەمارۆى ئابورى تاوانبار بکرێت"
لە خاڵێکى دیکەدا بریارە هاوکارى دارایی و ئیعلامى بەردەوامى "پەیەدە و بزوتنەوەى گۆران" بکرێت بۆ سەرکەوتنى کارەکان.
خاڵى 4ى رێککەوتنەکە، بزوتنەوەى گۆران-ى راسپاردووە بە زەمینەسازى و دروستکردنى کۆدەنگى و وروژاندنى راى گشتى هەرێم، لە دژایەتیکردنى پرۆژەى دەستورى هەرێم و هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم بەشێوازى راستەوخۆ و لەلایەن خەڵکەوە، هەروەها پرۆژە یاساى بوودجەى هەرێم بۆ ساڵى 2013.
لەخاڵى 7ى رێککەوتنەکەدا هاتووە: بزوتنەوەى گۆران بەهاوکارى حزبى دەعوە و حکومەتى عێراقى، کاردەکات دروستکردنى کۆدەنگى هاوڵاتیانى هەرێم دژى سیاسەتى نەوتیی هەرێم و لەرێگاى ئامرازەکانى هۆشیارکردنەوەى خەڵک، دەسەڵاتى هەرێم بە خراپ بەکارهێنانى داهاتى نەوت تاوانبار بکرێت".
ئەم رێککەوتنە، لەسەر 3 لاپەرەى ئەیفۆر چاپکراوە و لەسەر هەر لاپەرەیەکیشى، ناوى نوێنەرى لایەنى بەشداربوو و ئیمزاى لەسەرە، هەروەها لەژێر ناوى نوێنەرى حزبى دەعوە مێژووى رێکەوتنەکە نوسراوە و کۆپى رێککەوتنە سێ قۆڵیەکە لەلاى ماڵپرێس پارێزراوە، ئەوەى جێى سەرنجە لەسەر رێککەوتنەکە بەهیچ شێوەیەکى ناوى "نوێنەرى سیاسى باڵیۆزخانەى تاران لە بەغدا نەنوسراوە" تەنها نوسراوە "بەچاودێرى و ئامادەیی نوێنەرى باڵاى باڵیۆزخانەى جمهوریەتى پایەدار و دۆستمان، جمهورى ئیسلامى ئێران، گەیشتینە ئەم رێککەوتنە بۆ کارى هاوبەش"
تێبینى: ئەگەر هەریەک لەو سێ لایەنە نکۆڵى لە بوونى ئەم رێککەوتنە بکەن، ئەوە دەقى کۆپى ۆێککەوتنەکە بڵاو دەکەینەوە
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق