سبەی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی بهرێكهوتنامهی ستراتیجیدا ده‌چنه‌وه
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
نیشتمانی كوردستان، كه تیایدا داوای پێداچوونه‌وه‌ی رێكه‌وتنامه‌ی
ستراتیژیان له‌گه‌ڵ پارتی كرده‌وه. بڕیاره سبه‌ی هه‌ردوو مه‌كته‌به
سیاسییه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمار كۆبنه‌وه .
سبەی یه‌كشه‌ممه هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه و
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی سه‌رپه‌رشتی
كۆبوونه‌وه‌كه بكات. چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، جگه له
پرسی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی سیاسی عێراق، تاڵه‌بانی باسی
پێداچوونه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی رێكه‌وتنامه‌ی ستراتیجی له‌گه‌ڵ پارتی
بخاته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی كه دوێنێ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی
به‌ڕه‌سمی داوای ئه‌مه‌یان كردووه .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق