ئه‌لبومی وینه‌كان

الاثنين، 19 نوفمبر 2012

عێراق نەوت بۆ سوریا دەفرۆشێت


هەواڵ
بەهۆی ئابڵوقەی ئابوری و رووداوە ناوخۆییەكانی سوریا، رۆژانە 200,00 بەرمیل نەوت هەناردەی عێراق دەكات و سێ بەشی ئەو نەوتە لە رێگەی عێراقەوە دەفرۆشرێت و بەشەكەی تریش دوای پاڵاوتنی، بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی سوریا، دەگێڕدرێتەوە بۆ ئەو وڵاتە
.
سەرچاوەیەك لە رۆژئاوای كوردستانەوە بە (هەواڵ)ی راگەیاند:"رۆژانە 200,00 بەرمیل نەوتی سوری دەگوازرێتەوە بۆ عێراق و 150,00 هەزار بەرمیلی وەك نەوتی عێراق دەفرۆشرێت و دواتر پارەكەی بۆ سوریا دەگەڕێندرێتەوە، 50
,000 بەرمیلەكەی تریش لە پاڵاوگەی (دۆرە) لە بەغدا وەكو گازو بەنزین دەپاڵێورێ‌ و رەوانەی سوریا دەكرێتەوە"، سەبارەت بە شێوازی گواستنەوەی نەوتەكەش سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەدا كە :"تا شاری (حەدیسە)ی رۆژئاوای عێراق لە رێگەی بۆڕیەكانی هێڵی بانیاس – كەركوكەوە دبێت، كە تا سەرەتای هەشتاكانی رابردوو نەوتی عێراقی لێوە هەناردە دە

كرا"، ئاشكراشی كرد:"لەوێوە بە تەنكەری عێراقی بۆ پاڵاوگەی دۆرەو عەمبارەكانی نەوت دەگوازرێتەوەو دواتر تێكەڵ بە هێڵی كەركوك – جیهان دەكرێت".

هەناردەی نەوتی سوریا لە ساڵی 1996دا 600 هەزار بەرمیل بوو لە رۆژێكدا، بەڵام بە هۆی ئابڵوقەی ئابوری و شۆڕشی سوریەوە لە ئێستا ئەو رێژەیە دابەزیوە بۆ كەمتر لە 300 هەزار بەرمیل و بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی ناوخۆیی پشتی بە هەردوو پاڵاوگەی (حمس بە توانای 110 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا) و پاڵاوگەی ( بانیاس 130 هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا) دەبەست، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزی باری ئەمنی و دەسەڵاتی سوپای سوریای ئازاد لە ناوچەكە پرۆسەی پاڵاوتن لەپاڵاوگەكەی شاری (حمس) سوننەنشین وەستاوەو تەنها پشت بە پاڵاوگەكەی شاری بانیاس دەبەستێت كە سەرجەم دانیشتووانەكەی شیعەی عەلەوین و تا رادەیەك ئارامی تیایدا بەرقەرارە، بەڵام بەهۆی ئابڵۆقەكانەوە توانای وەبەرهێنانی ئەو پاڵاوگەیەش كەمی كردوە، بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەش، حكومەتی سوریا لەگەڵ عێراق رێككەوتووە، رۆژانە 50 هەزار بەرمیل نەوتی سوری لە عێراق لە شێوەی سوتەمەنی وەك بەنزین و گاز، بگەڕێنەتەوە بۆ رژێمەكەی بەشار ئەسەد و 150 هەزار بەرمیلەكەی تریشی بۆ بفرۆشیت، كە بەپێی زانیاریەكانی ئەو سەرچاوەیەی (هەواڵ) پارەكەی بە شێوەیەكی رەسمی ناچێتەوە سەر بودجەو دارایی حكومەتی سوری، بەڵكو كۆمەكی هێزەكانی (شەبیحە) بۆ سەركوتكردنی شۆڕشی سوننەكانی ئەو وڵاتە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق