ئه‌لبومی وینه‌كان

الاثنين، 19 نوفمبر 2012

“پێكهێنانی فەرماندەیی هێزەكانی دیجلە بەشێكە لە پرۆژەیەكی ئێرانی” --------------------------------------------------------------------------------




كۆمەڵەی ژنانی ئازادی كوردستان رایدەگەیەنێت پێكهێنانی فەرماندەیی هێزەكانی دیجلە بەشێكە لە پرۆژەیەكی ئێرانی، كە لە كامپی (ئەشڕەف)ی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی لە پارێزگای دیالە جێگیر بوون
.


لەبەیاننامەیەكدا كۆمەڵەی ژنانی ئازادی كوردستان رایدەگەیەنێت بە پێی زانیارییەكان، پێكهێنانی هێزەكانی دیجلە ئاڵقەیەكە لە ئالقەكانی پرۆژەیەكی ئێرانی كە چەن
د قۆناغێكی بۆ دیاری كراوە، لەوانە دەستبەسەرداگرتنی كامپی ئەشرەف لە پارێزگای دیالەو دەركردن‌و ئاوارەكردنی دانیشتووانی كامپەكە.


ئاماژە بەوەشدەكات ئەم كامپە دەكرێت بە فەرماندەیی هێزەكانی دیجلە بە مەبەستی خۆئامادەكردن و هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان.

پێشیوایە بۆ بەكارهێنانی خاكی هەرێمی كوردستانە وەك هێلێێك بۆ پشتیوانیكردن لە حكومەتەكەی بەشار ئەسەد.

ژنانی ئازاد ئامانجێكی تری ئۆپەراسسیۆنی دیجلە بەكارهێنانی خاكی هەرێمی كوردستانە هەروەك بەشەكانیتری عێراق دوای رووخانی حكومەتی ئەسەد بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جموجۆڵێكی سەربازی بەرانبەر بە رژێمی ئێران بەمەبەستی رووخاندنی حكومەتی تاران.


جەختدەكاتەوە ئەم پرۆژەیە كە نزیك بە دووساڵ دەبێت لە لایەن حكومەتی ئێرانەوە كاری بۆ كراوە، ئێستا لە سەرەتای قۆناغی دووەمدایە و كاتبەندیی قۆناغەكانیشی بەستراوەی پێشهاتە سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایبەت چارەنووسی شۆڕشەكەی گەلی سوریا

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق