ئه‌لبومی وینه‌كان

الأربعاء، 22 فبراير 2012

مه‌لا كرێكار حه‌زده‌كات بچێته‌ سۆماڵ

 



مه‌لا كرێكار


مه‌لا كرێكار ده‌ڵێ (ئێن. ئار. كه‌ی) به‌ بۆچوونی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نۆرویژی باشترین كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ورووپایه‌، به‌ڵام ئه‌و دیسانه‌وه‌

ده‌یه‌وێ بچێته‌ سۆماڵ.
بۆ یه‌كه‌مین جار و دوای دوو ساڵ، مه‌لاكرێكار رێگه‌یدا به‌ ئه‌نجامدانی هه‌ڤپه‌یڤین له‌گه‌ڵ میدیای نۆرویژی. كرێكار رۆژی 15/2/
http://rudaw.net/kurdish/index.php/tarawge/11560.html2012  له‌به‌رده‌م دادگای شاری ئۆسلۆ ئاماده‌ ده‌بێ كه‌ تۆمه‌تباركراوه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن دژی ئه‌رنا سۆلبێرگ. كرێكار ده‌ڵێ به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه‌ ره‌فتاری له‌گه‌ڵ كراوه‌ و ده‌شڵێ ئه‌و هه‌رگیز هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ كه‌س نه‌كردووه‌ و، به‌ NRK ده‌ڵێ "یه‌كه‌م، من هه‌ڕه‌شه‌م نه‌كردووه‌ و لێكدانه‌وه‌یه‌كی سیاسییه‌. من به‌رپرسیارم به‌رامبه‌ر هه‌ر قسه‌یه‌ك كه‌ كردبێتم، په‌شیمانیش نیم له‌ هۆنراوه‌یه‌ك كه‌ پێش 30 ساڵ نووسیمبێ یان وتارێكم پێش 20 ساڵ خوێندبێته‌وه‌ یان قسه‌یه‌كم كردبێ پێش 20 مانگ."
كرێكار قسه‌كانی سۆلبێرگ به‌ "لێكدانه‌وه‌" نێوده‌بات و ده‌ڵێ كه‌ ئه‌وه‌ ته‌نها بۆچوونی ئه‌وه‌ "داد و یاسا ئه‌وه‌ روونده‌كاته‌وه‌. لێكدانه‌وه‌ی سیاسی لێره‌ ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه‌ به‌پێی یاساكانتان شرۆڤه‌ی بۆ ده‌كه‌ن". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "من چاوه‌ڕێده‌كه‌م تاوه‌كو ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ روونده‌بێته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ دوای مردنی منه‌، به‌ڵام رۆژێك دێت و ده‌بینن كه‌ كارێكی نایاسایی دژی من ئه‌نجامدراوه‌ و ناعه‌داله‌تی له‌لایه‌ن ئه‌رنا سۆلبێرگه‌وه‌ ئه‌نجامده‌درێت."
كارل ئی. هاگن هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ من كردووه‌
مه‌لا كرێكار ده‌ڵێ كه‌ كارڵ ئی. هاگن هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ ژیانی ئه‌و كردووه‌ و ئاماژه‌ ده‌داته‌ ئه‌و گوللانه‌ی به‌ر شوقه‌ی ئه‌و كه‌وتوون له‌ ئۆسلۆ "كارڵ ئی. هاگن كاتێك به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌ركرد و گوتی مه‌لا كرێكار تیرۆریسته‌. ئایا ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ هه‌ژمار ناكرێت؟ ئه‌وه‌نده‌ نه‌مابوو كه‌ ئه‌و ته‌ڵه‌ی پارته‌كه‌ی ئه‌و بمكوژێ."
ئایا راسته‌ نۆرویژییه‌كان حسابێكی بانكییان كردووه‌ته‌وه‌ بۆ به‌كرێگرتنی بكوژێك بۆ ئه‌وه‌ی مه‌لا كرێكار بكوژێ؟ ئه‌و ده‌ڵی ئه‌و چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی ته‌رككردووه‌ بۆ پاراستنی خۆی. ئه‌وه‌ گوناحی سیاسه‌تڤان و میدیای نۆرویژییه‌ "هه‌ڵبه‌ت من ناتوانم به‌ته‌نیا بچمه‌ ده‌ره‌وه‌. چونكه‌ میدیا ره‌وشی ده‌ۆروپشتی منی ژه‌هراویكردووه‌. من به‌ ته‌نیام و هیچ پشتیوانێكم نییه‌، هیچ وڵاتێك نییه‌ به‌رگریم لێبكات"، مه‌لاكرێكار هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "من پێشبینی ئه‌وه‌شده‌كه‌م كه‌ ژیانم له‌ زیندان و ئه‌شكه‌نجه‌دان خراپتربێ، چونكه‌ كێشه‌كه‌ سیاسییه‌".
حه‌زده‌كات سه‌فه‌ری سۆماڵ بكاتكرێكار جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ نۆرویژ له‌ حاڵه‌تی شه‌ڕدایه‌ له‌ دژی ئیسلام، به‌ڵام رێزی كۆمه‌ڵگه‌ی نۆرویژی ده‌گرێ "رۆژئاوا تائێستا له‌ حاله‌تی شه‌ڕدایه‌ دژی ئیسلام و به‌هاكانمان كه‌ نۆرویژیش به‌شێكه‌ له‌ رۆژئاوا. من دژی رۆژئاوا نیم، به‌ڵام رۆژئاوا دژی منه‌". مه‌لاكرێكار درێژه‌ به‌ قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێ "من هیچ شتێكی خراپ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نۆرویژیدا به‌دیناكه‌م. ئه‌وه‌ سیاسه‌ت، سیاسه‌تڤان و میدیای نۆرویژییه‌ كه‌ من ره‌خنه‌یان لێده‌گرم. كۆمه‌ڵگه‌ی نۆرویژی باشترین كۆمه‌ڵگه‌یه‌ له‌ هه‌موو ئه‌ورووپا. ئه‌و نۆرویژییانه‌ی كه‌ رێزم ده‌گرن ژماره‌یان زیاتره‌ له‌وانه‌ی ره‌خنه‌م لێده‌گرن له‌نێو ده‌زگاكانی میدیادا."
مه‌لا كرێكار حه‌زناكات بگه‌ڕێته‌وه‌ عێراق ، ئێستاش له‌ كوشتن، زیندانكردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌ترسێ و له‌وباره‌وه‌ ده‌ڵێ "ئه‌وێ له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ خراپتره‌، عێراق وڵات نییه‌. داگیركاری هه‌موو شتێكی ده‌وڵه‌تی تێكداوه‌". ئه‌و هه‌روه‌ها خۆزگه‌ ده‌خوازێ كه‌ "من ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كم هه‌بووایه‌ ئه‌وه‌ به‌یانی سه‌فه‌رم ده‌كرد. من ئاواته‌خوازم بتوانم سه‌فه‌ری سۆماڵ بكه‌م و ئه‌وان فێری زمانی عه‌ره‌بی بكه‌م. ده‌مه‌وێ به‌ ئازادی، سه‌ربه‌رزی و به‌ رێزه‌وه‌ بژیم، نه‌ك به‌هۆی شتێكه‌وه‌ زیندانی بكرێم."
مه‌لا كرێكار:-- ناوی ته‌واو: فه‌ره‌ج ئه‌حمه‌د نه‌جمه‌ددین.
-كوردی باكووری عێراق: له‌دایكبووی 7ی ته‌مموزی 1956.
-مه‌لا و سه‌رۆكی پێشووی گه‌ریلاكان بووه‌ له‌ باكووری عێراق.
-له‌ ساڵی 1991 وه‌كو په‌نابه‌ر هاتووه‌ نۆرویژ.
-سه‌رۆكایه‌تی گرووپی تیرۆریستیی ئه‌نسارولئیسلامی كوردی كردووه‌.
-له‌ نێوان ساڵانی 2002- 2003دا له‌ هۆله‌ندا زیندانی كرابوو به‌ تۆمه‌تی كاری تیرۆریستی.
-له‌ ساڵی 2003 له‌ نۆرویژ دوورخرایه‌وه‌، به‌ڵام هێشتا له‌و وڵاته‌ ده‌ژی.
-له‌ ساڵی 2006 له‌ لیستی فه‌رمیی حكومه‌تی ئه‌مریكادا وه‌كو تیرۆریست له‌قه‌ڵه‌مدراوه‌.
-نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان مه‌لا كرێكاریان خستووه‌ نێو لیستی پشتگیره‌ چالاكه‌كانی رێكخراوی القاعیده‌.
-له‌ 25 كانوونی دووهه‌می 2010دا زاوای كرێكار (مێردی كچی) برینداركراوه‌ به‌ ده‌سترێژیی گولـله‌ له‌ كاتی هێرشكردنی سه‌ر ماڵی مه‌لا كرێكاردا. كرێكار دوای ئه‌م هێرشه‌ چووه‌ خانوویه‌كی دیكه‌ و وتوویه‌تی كه‌ ئه‌و پێویستی به‌ حیمایه‌ی پۆلیس نییه‌.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق