ئه‌لبومی وینه‌كان

الأحد، 4 نوفمبر 2012

سەرنوسەری هەواڵی پەیام دەستلەكاردەكێشتەوە‌و داوا دەكات عەلی باپیر “بێتە سەرخەت



سەرنوسەرێكی ژووری هەواڵی كەناڵی ئاسمانی پەیام رایدەگەیەنێت تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبن لە ئیجرائاتێكی پڕ بەپێستی ئەو ستەمەی لەرۆژنامەنوسێكیان كراوە دەست لەكاركێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت‌و داوا دەكات ئەمیری كۆمەڵ “بێتەسەرخەت”.

ئێوارەی ئەمرۆ لەلایەن چەند چەند پاسەوانێكی تایبەتی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیەوە هێرشدەكرێتە سەر رۆژنامەنووس هیوا عوسمان رێكخەری ژووری هەواڵی كەناڵی ئاسمانی پەیام‌و بەتون...مشاهدة المزيد
سەرنوسەری هەواڵی پەیام دەستلەكاردەكێشتەوە و داوا دەكات عەلی باپیر "بێتە سەرخەت"

سەرنوسەرێكی ژووری هەواڵی كەناڵی ئاسمانی پەیام رایدەگەیەنێت تا ئەو كاتەی دڵنیا دەبن لە ئیجرائاتێكی پڕ بەپێستی ئەو ستەمەی لەرۆژنامەنوسێكیان كراوە دەست لەكاركێشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت و داوا دەكات ئەمیری كۆمەڵ "بێتەسەرخەت".

ئێوارەی ئەمرۆ لەلایەن چەند چەند پاسەوانێكی تایبەتی عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیەوە هێرشدەكرێتە سەر رۆژنامەنووس هیوا عوسمان رێكخەری ژووری هەواڵی كەناڵی ئاسمانی پەیام و بەتوندی فەلاقە دەكرێت.

لەیەكەم كاردانەوەی هێرشكردنە سەر ئەو رۆژنامەنوسەی پەیام، سەربەست نەریمان یەكێك لەسەرنوسەرانی ژووری هەواڵی پەیام رایدەگەیەنێت ئەوەی وان إيتش إيتش إف بووەتەوە لای ئەوان لەبەرانبەر نوسینی بابەتێك سەبارەت بەزەواجی سیاسی ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لەلایەن پاسەوانەكانی ئەمیری كۆمەڵەوە هێرشكراوەتەسەر هیوا عوسمان و "بەشێوەیەكی نامرۆڤانەش ئازارێكی زۆر بەناوبراو گەیەندراوە" سەربەست دەڵێت "دڵنیاشین دوای ئەم رووداوە بەپاساوی هەڵە تیگەیشتن و پاراستنی برایەتی و كۆمەڵێ قسەی بریق و باقی تر پێمان دەڵێن ئەم دۆسیەیە داخەن و ئاگری فیتنە خۆش مەكەن".

ئەو سەرنوسەرەی بەشی هەواڵی كەناڵی پەیام ئاماژە بەوەدەكات لەبەر راپۆرتە رەخنەییەكانی بەرامبەر پارتی و یەكێتی "هەردەم چاوەڕێ بووین رۆژێك لە رۆژان لەلایەن لایەنەكانی دەسەڵاتەوە بڕفێنرێت و حەسیر مەیدان بكرێت، بەڵام دەركەوت پێشبینیەكەی ئێمە هەڵەبووەو یەكێتی و پارتی زۆر سنگ فراوانتربوون".

سەربەست دەڵێت "پێویستە ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی هەرچی زووترە لەم مەسەلەیەدا بێتە سەرخەت و ئەگەر ئەنجامدانی ئەم تاوانە دژ بە هاوكارمان بە ئیزنی بەرێزیان ئەنجامنەدراوە پێویستە توندترین سزای ئەو كەسانەبدات كە لەپشت ئەم دەستدرێژیەوەن بۆسەر كەناڵی پەیام رۆژنامەنووسەكانی".

سەربەست كە نوسینێكی لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك نوسیوە جەختدەكاتەوە تا ئەو ساتەش كە وەڵامێكی دروستیان دەست دەكەوێت و دڵنیاش دەبین لە ئیجرائاتێكی پڕ بەپێستی ئەو ستەمەی لەو هاوكارەیان كراوە "دەست لەكاركێشانەوەی خۆم وەك یەكێك لە سەرنووسەرانی بەشی هەواڵ و سیاسەتی كەناڵی پەیام رادەگەیەنم

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق