ئه‌لبومی وینه‌كان

الجمعة، 8 فبراير 2013

چەند بەرپرسێکی یەکێتی دەستخۆشیان لە لێوژە جەلال و بەهێز حوسێن کردووە


تایبەت بە ماڵ پرێس

چەند بەرپرسێکی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستخۆشیان ئاڕاستەی هەردوو راگەیاندنکار لێوژە جەلال و بەهێز حوسێن کردووە
.

بەپێی سەرچاوەیەکی تایبەت لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، دوای ئەوەی هەردوو پێشکەشکار و راگەیاندنکاری دیاری یەکێتی، خاتوو لێوژە جەلال لە کەناڵی کوردسات و کاک بەهێز حوسێن لە گەلی کوردستان رایانگەیاند، مسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان باوکی نەتەوەیی کوردە، کەوتنە بەر شاڵاوێکی بێڕەحمانەی هەندێک لە یەکێتیەکان و ئەویتر جەماعەتی نەوشیروان، بەڵام چەند بەرپرسێکی دیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەستخۆشیان ئاڕاستەی ناوبراوان کردووە.

سەرچاوەکەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی ئەوەشی بۆ ماڵ پرێس روونکردەوە، بەڵێ لە ژێر فشاری چەندین کەسی حاقد زۆرێک لە کادیر و لایەنگرانی یەکێتی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کەوتنە دژایەتیکردن و تۆمەتبارکردنی هەردوو کادیری بەتوانای راگەیاندنی یەکێتی لێوژە خان و کاکە بەهێز. بەڵام لە چەندین شوێنەوە دەستخۆشیشان ئاراستەکراوە و ئەوە شتێکی ئاساییە.

سەرچاوەکە گوتی: ناوهێنان نا، بەڵام دەتوانم بڵێم بەشێکی زۆر لە بەرپرسانی باڵای یەکێتی لە ئاستی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پەیوەندیان بە هەردوو بەڕێزەوە کردووە و دەستخۆشیان لێکردوون و نیگەرانی خۆیشیان دەربڕیوە بۆ ئەو هێرشە ناڕەوایانەی دەکرێنە سەریان.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق