ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 6 أكتوبر 2012

فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا ئاسمانی هەرێمی كوردستانیان بەزاندەوە

شەوی ڕابردوو فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا، هەردوو ناوچەی سەنگەسەرو سیدەكانی هەرێمی كوردستانیان بۆردومانكردو تائێستاش زیانەكان نەزانراون
.
هاوكات شەوی رابردوو چەند فڕۆكەیەكی‌ جەنگی‌ توركیا بناری‌ قەندیل ‌و خواكوركیان بۆ ماوەی كاتژمێرێك بۆردومان كردووە.
سەرچاوەیەك لەپارتی‌ كرێكارنی‌ كوردستان بەهاوڵاتی‌ ڕاگەیاند: فڕۆكە جەنگییەكان‌ بەسەر ئاسمانی‌ ناوچەی‌ خواكورك و دەشتی‌ هێرت لەسنوری‌ ناحیەی‌ سیدەكان سوڕانەتەوەو گوندەكانی‌ دایلان، تالین‌و دەشتی‌ بەرازگریان بۆردومانكردووە.
وتیشی لەنزیك سەربازگەی جەندرمەی گوندی یوجەلدی سەر بەناوچەی خۆزات لە نێوان گەریلاكانی هەپەگەو سەربازانی سوپای توركیا شەروپێكادان روویداوە، هاوكات پارێزگاری دێرسیمیش ڕایگەیاندووە لەو شەڕو پێكدادانەدا دوو گەریلای هەپەگە گیانیان لەدەستداوە

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق