ئه‌لبومی وینه‌كان

الاثنين، 1 أكتوبر 2012

ئێران بە كوشتنی پارێزگاری پێشووی بەسرە تۆمەتبار دەكرێت



سڤیل: برایەكی محەمەد مسباح وائیلی پارێزگاری پێشووی بەسرە، كە هەفتەی رابردوو تیرۆركرا، كۆماری ئیسلامی ئێران بە بەرپرس دەزانێت لە كوشتنی براكەیدا
.

ئیسماعیل مسباح وائیلی برای پارێزگاری پێشووی بەسرە، بە رۆژنامەی حەیاتی چاپی لەندەنی راگەیاند: ئێران چەندین تیمی تایبەتی ناردۆتە عێراق بۆ تیرۆركردن و كوشتنی ئەو كەسایەتی و پەرلەمانتار و سەرۆك عەشیرەتانەی داوای دروستكردنی هەرێمی بەسرە دەكەن.

ئیسماعیل وائیلی گوتیشی “بە پاڵپشتی ف
توای پیاوێكی ئاینی ئێرانی بۆ لەناوبردنی كەسایەتیەكانی بەسرە و میسان، ئەو تیمە لیستی ناوی ژمارەیەك لە ئەندازیار و پزیشك و پارێزەر و كەسایەتیان لایە”.


ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر براكەی لەو لیستە ئاگادار كردۆتەوەو پێی راگەیاندووە كە ناوی لەنێو لیستەكەدایە، بەڵام وەك خۆی گوتی “كەچی لایەنە پەیوەندیدارەكان ژمارەی پاسەوانەكانی محەمەد مسباحیان كەمكردۆتەوە، ئەوەش زەمینەی باشی بۆ تیمە ئێرانیەكە رەخساند، كە بەئاسانی كارەكەیان جێبەجێبكەن”.


لە ساڵی 2007دا، پارێزگاری پێشووی بەسرە ئێرانی بە هەوڵدان بۆ لەناوبردنی تۆمەتباركردن و كونسوڵی ئێرانش لەبەسرە بە سەرپەرشتیكردنی مەیدانی بۆ ئەنجامدانی پلانی كوشتنەكەی تۆمەتباركرد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق