ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 6 أكتوبر 2012

مالیكی فێڵ لەكورد دەكات



بارەگای سەرەكی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە نابرێتە كەمپی ئەشرەف‌و لەكەركوك دادەنرێت

سەرۆك وەزیرانی عێراق بارەگای سەرەكی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیجلە لەكەركوك دادەنێت‌و نایگوازێتەوە بۆ كەمپی ئەشرەف لەپارێزگای دیالە كە پێشتر لەسەر زاری سەركردەی هێزە وشكاییەكانی سوپای عێراقەوە راگەیاندرا، كوردیش پێیوایە ئەو هەنگاوە فێڵی مالیكی بووە بۆ كپكردنی ناڕەزایەتیەكان بەرانبەر پێكهێنانی ئەو هێزە.

16/9، عەلی غێدان، سەركردەی هێزە وشكاییەكانی سوپای عێراق، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژە بەوەدا سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی دیجلە لەسەربازگەی ئەشرەفی قەزای خاڵسی باكوری پارێزگای دیالە دەستبەكاردەبێت، لەكاتێكدا پێشتر بڕیاربووە لەناوچەی كەیوانی سەر بەپارێزگای كەركوك بارەگاكەیان دابنێن‌و بەڵام ناڕەزایی توندی كوردی لێكەوتەوە‌و پرۆسەكە راگیرا، لەئێستاشدا زانیارییەكان ئاشكرای دەكەن بارەگەی ئەو هێزە لەكەركوك دەمێنێتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق