ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 22 سبتمبر 2012

مەكتەب سیاسیەكەی هەولێری یەكێتی چۆڵ كرا

تایبەت بە ماڵ پرێس
كۆشكی سپی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ناوی ئەو باڵەخانەیە، كە لە شاری هەولێر شێوەی كۆشكی سپی ئەمەریكا دروستكراوە بۆ مەكتەبی سیاسی حزبەكەیان
، بەڵام ئێستا ئەم مەكتەب سیاسییە، چۆڵە و مەكتەب سیاسیەكەی سلێمانیشی جمەی دێت.
لە بەدواداچوونێكی ماڵ پرێس-دا دەركەوت، ئەندام مەكتەب سیاسیەكانی یەكێتی ئامادە نین سلێمانی بەجێبهێڵن و لە مەكتەب سیاسیەكەی هەولێر دەوام بكەن و ئێستا باڵەخانەكەیان چۆڵە تەنیا چەند بەشێكی نەبێت، كە بریتین لە چەند كادیرێكی یەكێتی لەوێ دەوام دەكەن.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نەویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە ماڵ پرێس-ی راگەیاند، بەڵێ مەكتەب سیاسیەكەمان لە هەولێر چۆڵە و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی فێری سلێمانی بوونە و ئامادە نین سوود لەو باڵەخانە هاوچەرخە وەربگرن.
سەرچاوەكەی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی هۆكارەی ئەم چۆڵ بوونەیشی بۆ چەند خاڵێك گەڕاندەوە، بەبڕوای ئەو، ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ترسی لە دەستدانی پێگەی خۆیان لە سلێمانی ناتوانن روو لە هەولێر بكەن، چونكە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد كە ئەندامی مەكتەبی سیاسیە و بەرپرسی مەڵبەندی یەكی ئەو حزبەیە لە سلێمانی دەمێنێتەوە و ئەندامەكانی دیكەیش ترسی ئەوەیان هەیە چۆڵكردنی سلێمانی ببێتە دەرفەتێك بۆ ئەوەی هێرۆ پێگەی خۆی بەهێزتر بكات.
بە بڕوای ئەو سەرچاوەیە، بەشێكی دیكەی چۆڵكردنی كۆشكی سپی یەكێتی لە هەولێر بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە ناكۆكیەكانی نێوان سەعدی ئەحمەد پیرە و عەدنان موفتی و ئەرسەلان بایز لەگەڵ كۆسرەت رەسوڵ عەلی هۆكارێكی دیكەیە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق