ئه‌لبومی وینه‌كان

الأربعاء، 15 أغسطس 2012

پەكەكە: بارزانی هەنگاوێكی مێژوویی بۆ یەكڕیزی گەلی كورد ناوە

بەپێی هەواڵێكی رۆژنامەی سەفیری لوبنانی، ئەندامێكی كۆنسەی سەرۆكایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان باڵی سیاسی پارتی كرێكارانی كوردستان لەبارەی رێككەوتننامەی هەردوو ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستان و ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریا ئاشكرای دەكات: رێككەوتننامەكەی نێوان ئەنجوومەنی گەلی رۆژئاوای كوردستان و ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریا هەنگاوێكی مێژووییە بۆ بەكڕیزی گەلی كورد
.
باهۆز ئەرداڵ كە بەڕەگەز خەڵكی سووریاییە و پێشتر فەرماندەی هێزی پاراستنی گەل (هەپەكە) باڵی سەربازیی پەكەكە بووە گوتی: رێككەوتننامەكەی نێوان ئەنجوومەنی گەلی رۆئاوای كوردستان و ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریا و پێكهێنانی دەستەی باڵای كورد، هەنگاوێكی مێژووییە بۆ یەكڕیزی گەلی كورد و گەشەكردنی شێوازەكانی خەباتی هاوبەش.
شایانی باسە، لە 11ی تەممووزی رابردوو بەسەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان رێككەوتنێك لەنێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی كوردی سووریا و ئەنجوومەنی گەلی رۆئاوای كوردستان ئیمزا كرا و دەستەیەكی باڵای هاوبەش بەناوی (دەستەی باڵای كوردی) پێكهات.
باهۆز ئاماژە بەوەش دەدات: بەپێی ئەو رێككەوتنە كورد دەتوانێ رۆڵێكی پێشڕٍەوانەی هەبێ لە شۆڕشی سووریادا و ئێمە لە پارتی كرێكارانی كوردستان پشتیوانی لەسەرجەم حزبە كوردییەكانی سووریا دەكەین لە پێناو خەباتكردن بۆ سووریایەكی دیموكراتی فرەیی بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی كورد.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق