پەرلەمانتارەکەی شاری دێرسیم دوای ئازادبوونی به میدیاکانی راگەیاند "ئەو کەسانەی منیان رفاندبوو داوایان لێکردم پەیامی ئاشتی و داوای کۆتایی هاتنی شەڕ بە کۆمەڵگای تورکیا بگەیەنم
دوێنێ شەو، حوسێن ئایگون، پەرلەمانتاری پارتی کۆماریخوازی گەل CHP دوای ئازادبوونی لە لایەن گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK رایگەیاند "گرووپێکی 7 کهسی کە تهمهنیان له نێوان 18 بۆ 25 ساڵ بوو، منیان رفاند بەڵام هیچ جۆره ههڕهشه
یهکیان لێنهکردم و زۆر بهڕێزهوه مامهڵهیان لهگهڵ کردم".
حوسێن ئایگون سەبارەت به هۆکاری رفاندنەکەی رایگەیاند "ئەوان ئامانجیان تهنها پروپاگهندهکردن بۆ خۆیان بوو. داوایان لێکردم لە CHP بکشێمەوە و بەشێوەیەکی سەربەخۆ سیاسەت بکەم بەڵام هیچ بەڵێنییەکم لەو بارەوە پێ نەدان".
نوێنەری شاری دێرسیم لە پەرلەمانی تورکیا کە بە رەگەز کوردە گوتیشی "ئەوانەی منیان رفاند گەنجی ئەو وڵاتەن. ئەوان تەنیا ئۆتۆنۆمیان دەوێ کە ئەو داوایاش داوایەکی قورس نییە. پێویست ناکات ئهو شهڕه بێ مانایه که ههیه لهوه زیاتر بهردهوام بێت و کهسی تر بکوژرێت".
حوسێن ئایگون گوتیشی "هەموو هەوڵەکانم دەخەمە گەڕ بۆ کۆتایی هاتن به شەڕ و بەرقەراربوونی ئاشتی".
ئەو پەرلەمانتارەی CHP راشیگەیاند "کاتێک رفێنەران بە بێ تەل پەیوەندییان به باهۆز ئەرداڵ کرد، ناوبراو فەرمانی کرد بە زووترین کات ئازادم بکەن".
رۆژی یەک شەممە، حوسێن ئایگون، نوێنەری شاری دێرسیم لە پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی فراکسیۆنی پارتی کۆماریخوازی گەل CHPلە لایەن گەریلاکانی هێزی پاراستنی گەل HPG دەستگیر کرا.
رۆژی دووشەممە، هالوک کۆچ، گوتەبێژیCHP لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بە توندی رەخنەی لە حکومەتی تورکیا گرت کە بە جدی هەڵ بۆ ئازادکردنی ئایگون نادات و گوتی "بەردەوام ئۆپێراسیۆن دەکرێ بەڵام تا ئێستا کەس رزگار نەکراوە. ئەوە رووداوێکی گرنگە و بۆ یەکەمجارە لە تورکیا پەرلەمانتارێک دەڕفێندرێت کەچی دەوڵەت بایەخێکی ئەوتۆی پێنەداوە".

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق