ئه‌لبومی وینه‌كان

الثلاثاء، 28 أغسطس 2012

بەبێ رەزامەندی كورد پارێزگاری نوێی دیالە دانانرێ

لایەنەكوردیەكانی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە سەرقاڵی گفتوگۆكردنن بۆ بڕیاردان لەسەر پشتگیركردنی یەكێك لەكاندیدەكانی حیزبی ئیسلامی عێراقی بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری دیالە
.سەید تالیب محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، بەسایتی رووداوی گوت:"لەئاستی باڵادا كۆبوونەوە لەگەڵ حزبی ئیسلامیدا كراوەو ئەوان گوتویانە بەبێ كورد ناتوانن پارێزگاری نوێ دابنێن".

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دوپاتیكردەوە، سیڤی هەموو كاندیدەكانیان لەلایە و
لایەنە كوردیەكان لەگفتوگۆدان بۆ دیاریكردنی ئەو كەسەی كەكورد پشتگیری بكات بۆ وەرگرتنی پۆستەكە.

رۆژی (18)ی ئەم مانگە، هشام حەیالی‌ پارێزگاری‌ دیالە لە رووداوێكی‌ هاتوچۆدا لە نزیك شاری‌ كەلار لەگەڵ سێ كەسی دیكە لە ئەندامانی‌ خێزانەكەی‌ گیانیان لەدەستداو پۆستی پارێزگار كەپشكی حزبی ئیسلامیە چوار كاندیدی نوێی بۆ دیاریكراوە كەبریتین لە: حاجی‌ تەڵال و حاجی‌ حافز یاریدەدەرانی‌ پارێزگار، ئیسماعیل جبوری‌ ئەندامی‌ ئەنجومەنی‌ پارێزگا، عومەر عەبدولعەزیز راوێژكاری‌ پارێزگار.

پارێزگای دیالە، یەكێكە لەو پارێزگایانەی ماددەی (140)ی دەستور دەیگرێتەوە، بەو پێیەی ناوچەی جێی ناكۆكیەو، كورد خاوەنی شەش كورسیە لەئەنجومەنی پارێزگاو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكەش كوردە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق