پەیامنێرێکی کاناڵی ئێن ئارتی دەڵێ ئەو کاناڵە لە پارچەکانی دیکەی کوردستان هیچ بینەرێکی نییە و باشتر وایە ببێتە کاناڵێکی لۆکا‌ڵی.
فەرمان محەممەد، پەیامنێری پێشووی کاناڵی
NRT لە هەولێر لە روونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ (رووداو) نێردراوە، دەست
لەکارکێشانەوەی خۆی لەو کاناڵە راگەیاند
.
.
فەرمان محەممەد لە بەشێک لە
روونکردنەوەکەیدا دەڵێت "لەسەرەتادا زۆر دڵ خۆش بووم بەو درووشم و
بەرنامانەی کە ئێن ئارتی بانگھێشتەی بۆ کرد بەڵام وەک خۆیی دەرنەچوو کە
ئەوەی مێدیایی کوردی پێویستی پێ بوو".
(رووداو) بۆ بەدواداچوونی زیاتر پەیوەندی
بە ژمارەیەک لە ستافی کاناڵە گرت و لە لایەن ئامانج خەلیل، بەرپرسی بەشی
هەواڵەکان پێی راگەیەندرا کە NRT لە روونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی وەڵامی
ئەو پەیامنێرەیان دەداتەوە.
دەقی روونکردنەوەکەی فەرمان محەممەد، پەیامنێری پێشوویNRT لە هەولێر:
بۆ به رێزان /
- كه‌ناڵه‌كانى مێدیا
- رای گشتى
- شاسوار عبدوالواحید خاوه‌نى كۆمپانیایی نالیا
- سروه عبدالواحید به‌رێوه‌به‌رى كه‌ناڵى ئێن ئارتى نوسینگه‌ى هه‌ولێر
- توانا عوسمان به‌رێوه‌به‌رى گشتى كه‌ناڵى ئێن ئارتى
بابه‌ت / ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه
دوایی ده‌ست به‌كار بوونم له سه‌ره‌تایی
دامه‌زراندنى كه‌ناڵى ئێن ئارتى وه‌كو په‌یامنێر له نوسینگه‌ى هه‌ولێر
له ئێستادا بریارم دا ده‌ست له كار بكێشمه‌وه ....!
وه‌ك به رێزتان ئاگادارن له‌ماوه‌ى كار
كردنم له گه‌ڵ ئێوه‌دا باش و خراپ توانیومه هاوسه‌نگى له كاره‌كانمدا
بپارێزم و راستگۆشبم به‌رامبه‌ر پیشه‌كه‌م بوێریه‌كه‌ش بۆ ئێوه‌و رایی
گشتى به‌جێده‌هێڵم كه راست گۆیی و هاوسه‌نگى و بوێرى پێكهاته‌ى
درووشمه‌كانى كه‌ناڵى ئێن ئارتى بوو له سه‌ره‌تادا ........
- دیاره له‌و ماوه‌یه‌ى كه به‌یه‌كه‌وه
كار مان كرد زۆرترین گرفت و ئاسته‌نگ له هه‌ردوو رووى ماددی و
مه‌عنه‌ویه‌وه ، له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه‌ى كه‌ناڵ و ناوه‌وه‌ى
كه‌ناڵه‌كه‌ش هاته رێگامان به‌ڵام به‌هۆیی ئارام گرتنى خۆمانه‌وه و وه‌ك
خۆشه‌ویستیه‌كیش بۆ شاشه‌كه، توانیمان روو به‌رووى ته‌واوى گرفته‌كان
بوه‌ستینه‌وه , وه‌لێ كاتێك مرۆڤ ده‌گاته لوتكه‌ى ئارام گرتن
ده‌ره‌نجامى كۆیی راستیه‌كانی بۆ روون ده‌بێته‌وه و له‌و په‌ڕى
تاریكیه‌وه تروسكایی رۆناكیه‌ك له جه‌نگه‌ڵى تاریكساتنێكدا له‌دایك
ده‌بێت پێم وایه ده‌بێته زه‌نگێكى ئاگادار كردنه‌وه بۆ خۆ ده‌ربازبوون
.
به‌نده‌ش ، له‌و سه‌فه‌ره
رۆژنامه‌گه‌ریه‌مدا بۆ وڵاتى سوریا كه ماوه‌یه‌كه گه‌له‌كه‌ى له
باروودۆخێكى شه‌رٍو راپه‌ریندایه ، وه‌ك هه‌ست به پرسیار كردنێك له
به‌رامبه‌ر كاره‌كه‌م و هاوكات بۆ دانه‌برانی كه‌ناڵه‌كه‌شمان له
گواستنه‌وه‌و ئاگاداركردنه‌وه‌ى بینه‌رانی ئێن ئارتى له‌و رووداوانه‌ى رۆژ
ئاوایی كوردستان كه به‌شایه‌دی مێدیاكان و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كانى
رۆژ ئاوایی كوردستان بۆ یه‌كه‌مین جاره كه‌ناڵێكى كوردی راسته‌وخۆ و به
شێوه‌یه‌كى مه‌یدانی له باشورى كوردستان به‌شداری گواستنه‌وه‌ى
هه‌واڵه‌كانى ئه‌و وڵاته بكات . هه‌رچه‌نده به ئیمكانیاتێكى كه‌مه‌وه‌و
به‌ته‌نها خۆشم رۆڵى زیاتر له 5 كارمه‌ندم ده‌بینى له‌و وڵاته به دڵێكى
زۆر خۆشه‌وه كاره‌كانم ئه‌نجام ده‌دا .
به‌ڵام به‌داخه‌وه كه ناڵه‌كه له برى
هاوكارى كردنم ....! زۆر ئاسته‌نگیشیان بۆ درووست كردم به جۆرێك
كاریگه‌ری نه‌رێنی خسته سه‌ر بارى ده‌روونیمه‌وه .
جا به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانم هۆكاره‌كه‌ى چی
بوو ؟ سه‌ره‌رایی ئه‌و كێشانه‌ى له به‌رده‌م كاره‌كانمدا درووستكرا ،
به‌ڵام له چه‌ند رۆژی سه‌ره‌تادا هه‌ر ئارامم گرت و زیاتر هه‌وڵه‌كانم چر
ده‌كردوه بۆ ئه‌نجامدانى كاره‌كانم به سه‌ركه‌وتویی .
هه‌رچه‌نده زۆر هه‌وڵمدا له‌و رێگایه‌وه
نه‌هێڵم بینه‌رانى ئێن ئارتى دانه‌برێن له‌دواین زانیاریه‌كانى شۆرشه‌كه‌ى
گه‌لانى سوریا به‌گشتى و به‌تایبه‌ت كورده‌كانى ئه‌و وڵاته ، بۆ ئه‌وه‌ى
چیتر به‌شى هه‌واڵى ئێن ئاڕتى له رێگه‌ى كه‌ناڵه‌كانى دى هه‌واڵ
وه‌رنه‌گرن و وه‌رینه‌گێڕن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ هاوكارییه‌كم نه‌كرا
له‌لایه‌ن ستافى به‌شی هه‌واڵه‌وه و ویستیشم توانا عوسمانى به‌رێوه‌به‌رى
كه‌ناڵه‌كه ئاگادار بكه‌مه‌وه ، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر له‌ماوه‌ى ئه‌و 15
رۆژه‌دا هه‌واڵێكیشی نه‌پرسیم ، به‌ڵكو وه‌ڵامى په‌یوه‌ندیه‌كانیشی
نه‌دامه‌وه.
بۆیه ده‌مه‌وێ لێره‌وه داوایی لێبوردن
له سه‌رجه‌م رۆژنامه‌نوسان و بینه‌رانی ئێن ئارتى بكه‌م كه ئه‌گه‌ر
نه‌متوانیوه به‌شێوه‌یه‌كى چالاكانه راسته‌وخۆ زانیارییه‌كان بگوازمه‌وه
ره‌خنه‌و پێشنیازه‌كانیشیان به‌سینگێكى فراوان قبوڵ ده‌كه‌م ، دڵنیاش بن
ره‌خنه‌كانتان به‌هه‌ند وه‌رگیراوه ، هه‌ربۆیه ناچارم نامه‌ى ده‌ست
له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌م رایی گشتى لێ ئاگادار بكه‌مه‌وه‌و هه‌ڵوێست له
به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتارانه‌ى كه‌ناڵى ئێن ئارتى و
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى و به‌تایبه‌تیش ستافى هه‌والأ وه‌رگرم و
كاره‌كانى خۆم له شاشه‌ى ئه‌و كه‌ناڵه رابگرم بۆ هه‌تا هه‌تایی ،
به‌داخه‌وه له‌سه‌ره‌تادا زۆر دڵ خۆش بووم به‌و درووشم و به‌رنامانه‌ى
كه ئێن ئارتى بانگهێشته‌ى بۆ كرد به‌ڵام وه‌ك خۆیی ده‌رنه‌چوو كه ئه‌وه‌ى
مێدیایی كوردی پێویستى پێ بوو .
هه‌رچه‌نده من بڕیارى كۆتایی خۆم دا
به‌ڵام به‌هۆیی ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوودا بۆ كه ناڵه‌كه
هه‌م بووه پێشنیازێكیان بۆ ده‌كه‌م كه په‌خشی كه‌ناڵه‌كه له مانگی
ده‌ستكردیه‌وه بگوازنه‌وه بۆ سه‌ر ئاستى هه‌رسی پارێزگایه‌كه‌ى هه‌رێم و
بیكه‌ن به كه‌ناڵێكى لۆكاڵى و كار له‌سه‌ر كێشه‌ى نێوان ئۆپۆزسێۆن و
پارته ده‌سه‌ڵات داره‌كان بكه‌ن چونكه دڵنیابن به‌و شێوه‌كاركردنه‌ى كه
ئێستا هه‌یه ، له هیچ پارچه‌یه‌كى تر‌ى كوردستان بینه‌رى كه‌ناڵه‌كه
نیه ، له‌كاتێكیشدا ئه‌گه‌ر پێویستى كرد كه بزانن به‌ده‌ر له هه‌رێمى
كوردستان بینه‌ریان نییه ئه‌وا به‌به‌ڵگه‌وه ئه‌یسه‌لمێنم .
له‌كۆتاییدا هیوادارم كه‌ناڵى ئێن ئارتى
به‌خۆی دابچێته‌وه‌و رێز له كارمه‌نده‌كانى خۆی بگرێت و ده‌ست له
كاركێشانه‌وه‌كه‌شم ببێته هۆكارى به‌خۆ داچونه‌وه‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى
كه‌ناڵه‌كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ى له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كانیان
ئه‌نجامى ده‌ده‌ن و شێوازی كاركردنه‌كانیشان بگۆرن و سنوورى
چالاكییه‌كانیان له‌و سێ پارێزگایه فراوانتر بكه‌ن .
تێبینى : به‌رێز سروه عه‌بدولواحید
بێبه‌رییه له هه‌ر كه‌م و كوڕییه‌ك چ له سه‌ر شاشه‌ى ئێن ئارتى و چ له‌و
دیوى كه‌ناڵه‌كه‌و به‌رده‌وام له‌هه‌وڵ بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كه‌م و
كوڕییه‌كان به‌ڵام دیاره ئه‌و به‌رێزه‌ش هه‌وڵه‌كانى به‌هه‌ند
وه‌رنه‌گیراوه .
له‌گه‌ڵ ڕێزدا
فه‌رمان محه‌مه‌د
په‌یامنێرى پێشوی كه‌ناڵى ئێن ئارتى له هه‌ولێر
13ى ئابى 2012
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق