ئه‌لبومی وینه‌كان

الثلاثاء، 28 أغسطس 2012

جێگری پارێزگاری سەلاحەدین: پێشمەرگەمان بۆ بنێرن



بەپێی ئەو ئامارەی دراوەتە (رووداو)، لەو چەند ساڵەی دواییدا بەهۆی رووداوەكانی كوشتن و رفاندنەوە، زیاتر لە 1000 خێزانی كورد (دووزخورماتوو)یان بەجێهێشتووە. د.ئەمین عەزیز، جێگری پارێزگاری سەڵاحەدینیش داوادەكات پێشمەرگە بنێردرێتە ناوچەی خورماتوو. بەپێی ئامارەكانی قایمقامیەتی خورماتوو، 38%ی دانیشتووانی قەزاكە كوردن و لە سەنتەری
قەزاكەشدا كورد 53%ی دانیشتووان پێكدێنێت، بەڵام ئەو ژمارەیە رۆژ بە رۆژ لە كەمبوونەوەدایە. هاووڵاتیانی كورد لەو شارە لە دڵەڕاوكێدا دەژین و روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن. د.ئەمین عەزیز، جێگری پارێزگاری سەڵاحەدین، هۆكاری سەرەكی بەجێهێشتنی خورماتووی لەلایەن كوردەوە گەڕاندەوە بۆ زیادبوونی چالاكی گرووپە تووندڕەوەكان و نەبوونی هێزی پێشمەرگە لەشاری خورماتوو و دەوروبەری و داوایكرد هێزی پێشمەرگەیان بۆ بنێردرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق