ئه‌لبومی وینه‌كان

الاثنين، 23 أبريل 2012

شۆڕشگێڕەكانی كورد لە قومارخانەكانی ئەڵمانیا بوونەتە قومارچی

لە قومارخانەكانی ئەڵمانیادا كوردی وادەبینرێن كە لە كوردستان چالاكڤان و زیندانی سیاسیبوون، كەچی لێرە بوونەتە قومارچی". ئەمە قسەی بابەك مەراعیزادەیە كە كوردێكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و لە قومارخانەیەكی ئەڵمانیا كاردەكات.

بەپێی ئامارەكان لە ئەڵمانیا 250 هەزار ماشێنی قومار هەن، بابەك دەڵێ "زۆربەی ئەوانەی دێنە قومارخانە بیانین، لەناو
بیانییەكانیشدا زۆرتریان كورد و توركن". 
هەروەها دەڵێ "زۆرتر كەسانی بێكار دێن و پارەی سۆسیال لێرە دەدۆڕێنن".

عەبدین دەمیر، كوردێكی خەڵكی باكووری كوردستانە و لە هەمان قومارخانەی مەرعیزادە كاردەكات. ئەویش دەڵێ ژمارەی كوردانی قورمارچی زۆرەو "خەڵكی هەر چوار پارچەی كوردستان لە قومارخانەكاندا دەبینرێن".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق