ئه‌لبومی وینه‌كان

الاثنين، 23 أبريل 2012

پێده‌چێت ئێران فڕۆكه‌ سیخوڕییه‌كه‌ى ئه‌مریكا كۆپى بكاته‌وه‌

دواى ئه‌وه‌ى له‌ كۆتایى ساڵى رابردوو ئێران فڕۆكه‌یه‌كى سیخوڕى ئه‌مریكاى خسته‌ خواره‌وه‌،پارچه‌كانى نه‌دایه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ ئه‌مریكاش داواى كردبوو.

لە 4 دیسامبه‌ری 2011، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکی لەناو ئاسمانی ئێران کەوتە خوارەوە، ئاژانسی هەواڵنێری ئێرنای ئێرانی ئەوکاتە واى بڵاوکردەوە کە "یەکێک لەو فڕۆکە سیخوڕیانەی کە بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ئێراندا دەسوڕێنەوە کەوتووه‌تە خوارەوە".

ئەو فرۆکەیەى کەوتبووه‌ خواره‌وه‌ پێشى دەوترێت "درۆنس" كه‌ له‌هه‌ره‌ فرۆكه‌ پێشکەوتووەکانە لە جۆری RQ-170.

سەرەتا ئەمریکییەکان نکۆڵیان لە کەوتنەخواره‌وەی فڕۆکەیەکی لەو جۆرە دەکرد، تەنانەت ئەو کاتەش کە ئێرانییەکان لە تەلەفزیۆن نیشانیاندا، بە گوێرەی رۆژنامەی (ئافتونبلادت) پاشان سەرۆک ئۆباما دانی پێداناو داوای کرد کە پارچەکانیان بدەنەوە.

ئێستا ئێرانییەکان بانگاشەی ئەوە دەکەن کە دەستیان بەسەر کۆمەڵێک دۆکیۆمێنتی نهێنیدا گرتووە کە ئەو فرۆکەیە لە کاتی فریندا بەسەر ئاسمانی ئێراندا کۆیکردووەتەوە، تەنانەت باسی ئەوەش دەکەن کە چۆن ئەمریکا چاودێری شوێنی ئوسامە بنلادنی کردووە.

ئەمیر حاجیزادە سەرۆکی هێزی هەوایی ئێران دەڵێت "ئەو فرۆکەیەیی کە خستوومانەتە خوارەوە، دوو هەفتە پێش کوشتنی بنلادن بەسەر ئەو شوێنەدا سووڕاوەتەوە کە بنلادن لە پاکستان خۆى تێدا شاردبووەوه‌".

ئاژانسی هەواڵی (مهیر) رایدەگەنێت "ئێستا ئێران بانگاشەی ئەوە دەکات کە بەهۆی ئەو بەڵگە نهێنیانەی دەستیان کەوتووە لەهەوڵی ئەوەدان کە خۆیان فرۆکەیەکی لەو جۆرە دروست بکەن.

سیناتۆرێکی سەربەخۆی ئەمریکی بەناوی (جۆی لیبەرمان) لە گفتوگۆیەکیدا لەگەڵ  فۆکس نیوز، توڕەیی خۆی لە بانگاشەکانی ئێران دەربڕی‌و گوتى "شتێکی باش نەبوو بۆ ئەمریکا کە فرۆکەیەکی وای لەنێو خاکی ئێراندا خستووه‌تە خوارەوە‌و دەستی بەسەر پارچەکانیدا گرتووە".

جۆی لیبرەمان گوتیشى "لە ئێستادا دڵنیانیم کە ئێران بتوانێت ئەو فرۆکەیە کۆپی بکاتەوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق