ئه‌لبومی وینه‌كان

الاثنين، 23 أبريل 2012

زیرەک میرا: شکاندنی پەیکەری کەرەکە تیرۆرکردنی عەقڵە

دوای شکاندنی پەیکەری کەرەکەی لە شاری سلێمانی، هونەرمەند زیرەک میرا رایگەیاند کە شکاندنی ئەو پەیکەرە تیرۆرکردنی عەقڵە.
  زیرەک میرا خاوەنی پەیکەری “پەی .. کەر” “شکاندنی پەیکەرێک کە پەیکەرتاشی کوردی بە جیهان ناساندووە، لە شاری پایتەختی رۆشنبیری بە تیرۆرکردنی عەقڵ وەسف دەکەم”.
زیاتر گوتوویەتی “هەر لەسەر ئەو بابەتە چەندین میدیای جیهانی و کوردی پەیوەندیان پێوە کردووم”.
ئەو پەیکەرتاشە ئاماژەی بەوەشداوە کە پەیکەرەکەی تا ماوەیەکی دیاریکراو چاک ناکاتەوە، بۆ ئەوەی خەڵکی تێبگەن کە پێشکەوتنی ئوتوموبێل و بیناسازی کار ناکاتە سەر پێشکەوتنی فکری مرۆڤ.
لە ماوەی رابردوو هونەرمەندی پەیکەرتاش زیرەک میرا پەیکەری کەرێکی لە پاڕکی نالی شاری سلێمانی دانا، ئەمەش کاردانەوەی زۆرینەی میدیا ناوەخۆیی و دەرەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، شەوی رابردووش پەیکەرەکە لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە شکێندرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق