ئه‌لبومی وینه‌كان

الأربعاء، 4 أبريل 2012

ئەڵمانیا رێی لە به قاچاغ بردنی دەرمانێکی تایبەت به ئەشکەنجەدان بۆ ئێران گرت

گومرگی ئاڵمانیا رێگەی له هەناردەی کردنی به قاچاغی دەرمانێکی تایبەت به ئەشکەنجەدان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران گرت.

گومرگی شاری کۆڵنی ئەڵمانیا رایگەیاند، کارمەندێکی ئەو گومرگه دەستی بەسەر 2.5 کیلۆ مادەی (تیۆپێنتال) لەناو 5 هەزار شیشەی دەرمانی داگرتووە که هەوڵ دەدرا لە رێگەی قاچاغەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بنێردرێت.

تیۆپێنتال جۆرێک مادەی هۆشبەرە که به دەرمانی راستگۆیی ناوی دەرکردوە و جۆرێک ئەشکەنجەدانی کەسی گیراوە که بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و دان پێدانانی زۆرە ملی بەکار دەبردرێت.لەکاتی بەکاربردنی تیۆپێنتال لەسەر کەسی گیراو، ئەو کەسه توانای بیرکردنەوە لەدەست دەدات و بەبێ ویستی خۆی وڵامی سەرجەم ئەو پرسیارانه دەداتەوە که لێی دەکردرێت.

هەروەها لە مادەی تیۆپێنتال بۆ ئامادەکردنی کەسانی سزادراو به سێداره، بۆ لەسێدارەدانیان کەڵک وەردەگیرێت.

بەپێی یاسای رێگەگرتن له ئەشکەنجەدان، هەناردە کردنی مادەی تیۆپێنتال بۆ دەرەوەی ئاڵمانیا پێوستی به رەزامەندی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی فیدراڵی ئەڵمانیا بۆ کاروباری ئابووری و چاودێری هەناردەی ئەو وڵاته هەیه.

به گوتەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی کۆڵن، ئەو مادەی بەشیوەی قاچاغ و بەبێ مۆڵەت وەرگرتن، بۆ ئێران هەناردە دەکرا.

بەپێی یاساکانی ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپا بەکار بردنی ئەو مادە دژه مرۆڤایەتیه قەدەغەیه.

 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق