ئه‌لبومی وینه‌كان

السبت، 11 أغسطس 2012

ھیلاری کلینتن بەسەردانێک دەگاتە تورکیا



ئەمرۆ ھیلاری کلینتن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەسەردانێک گەیشتە تورکیا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی قەیرانی سوریاوە، لەو سەردانەدا ھیلاری چاوی دەکەوێت بەلێپرسراوانی باڵای تورکیاو چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ گواستنەوەی دەسەڵات لە سوریا لەکاتی لەناوچوونی حکومەتەکەی بەشار ئەسەد.
لەبارەی ئەو سەردانەوە لێپرسراوانی ئەمریکی رایانگەیاندوو کلینتن دەیەوێت لەو سەردانەدا ھەڵوێست و مەترسی تورکیا بزانێت بەرامبەر بەبارودۆخی ئاڵۆزی سوریا، وابریارە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی مرۆیی زیاتر بۆ پەنابەرانی سوریا لە تورکیا رابگەیەنێت.
بپێی ئامارەکانی ژمارەی پەنابەرانی سوریا کە لەناو خاکی تورکیادان زیاتر لە ٥٠ ھەزار کەسە،
ھەر بەپێی لێدوانی لێپرسراوانی ئەمریکا گفتوگۆکان بەئاراستەی دۆزینەوەی ھەنگاوەکانن بۆ دیاری کردنی ئایندەی سوریاو واشنتۆن گەشبینە بەوەی کە فرەیی و دیموکراسی لە سوریای ئایندەدا بچەسپێت، بەڵام ئەوەی بۆتە جێگەی ترس و نیگەرانی واشنتۆن زۆربوونی ژمارەی چەکدارانی سەر بەرێکخراوی قاعیدەیە لەناو ریزەکانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن دا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق