جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق رایگه‌یاند: ئێران بواری ئاسمانی عیراق به‌كاردێنێ بۆ پشتگیری كردنی هێزه‌كانی ئه‌سه‌د و چوونه ناوه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری میلیشیاكانی عیراق بۆ ئه‌و وڵاته
تاریق هاشمی كه له‌عیراق هه‌ڵاتووه و ئێستا له توركیا جێگیر بووه، له‌مانگی دیسه‌مبه‌ری رابردوودا هه‌رێمی كوردستانی حێهێشت، پێش هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر دادگای باڵای عیراق حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پاند، به‌تۆمه‌تی كاری تیرۆریستی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی هیچ رێگرییه‌ك ناكات له ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و زه‌خیره بۆ هێزه‌كانی سوریا به‌مه‌به‌ستی لێدانی هاوڵاتیانی سوریا.
له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، هاشمی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، هیچ گومانی نییه و دڵنیایه له‌و قسانه‌ی ده‌یكات، به‌وه‌ی "عیراق بۆته پردێكی بێ كێشه بۆ خزمه‌تی سوریا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه".
وتیشی: "ئێران به‌ته‌نیا نییه له‌هاوكاریكردنی سوریا، به‌ڵكو به‌هه‌زاران میلیشای عیراقی ئێستا له‌سوریان و دژی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن".
هاشمی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه له‌پارێزگای ئه‌نباره‌وه زانیاری پێگه‌یشتووه، به‌وه‌ی ئه‌و میلیشیایانه له‌وێوه ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ سوریا و هێزه‌كانی سوپای سوریای ئازاد چه‌ند دیلێكیان لایه كه عیراقین و له‌شه‌ڕدا ده‌ستگیر كراون.
رۆژی هه‌ینی رابردووش تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق داوای كرد، له‌هه‌رێمی كوردستان دادگایی بكرێت تاوه‌كو بێتاوانیی خۆی بۆ هه‌موو لایه‌ك ده‌ربخات.
تاریق هاشمی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق، داوای له نوری مالیكی كرد، حكوم راده‌ستی كه‌سێكی دیكه له حزبه‌كه‌ی بكات بۆ ئه‌وه‌ی عیراق له‌و جه‌نجاڵیه رزگاری ببێت.
هاشمی داوای ئه‌وه‌شی كرد، له هه‌رێمی كوردستان دادگایه‌كی تایبه‌تی پێكبهێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر چاوی هه‌موان پاكی و بێتاوانیی خۆی له‌و تۆمه‌تانه‌ی خراونه‌ته پاڵی ده‌ربخات.
هاشمی به‌كه‌ناڵی "فه‌ره‌نسا 24" ی راگه‌یاندوه، ئه‌و تانه‌ی له بڕیاره‌كه‌ی مه‌حكه‌مه‌ی عیراق هه‌یه كه له‌ژێر پلانی نوری مالیكی كار ده‌كات".
جێگری سه‌رۆك كۆماری عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، كه ئێران یاریكه‌رێكی سلبیه له عیراقدا و چۆن بیه‌وێت ئاوا مامه‌ڵه ده‌كات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق