به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ پیاوانی ئه‌م سه‌رده‌مه گرنگی به
ژنانی زیره‌ك و وریا ده‌ده‌ن تا روكاری ده‌ره‌وه‌ی ژنان و لێهاتووییان
له چێشتلێناندا.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ریخست كه پێویسته
پیاوان بایه‌خ به جلوبه‌رگ و رووكاری ده‌ره‌وه‌یان بده‌ن، چونكه ژنانی
سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك رێكپۆشی و جوانی رووكاری ده‌ره‌وه سه‌رنجیان
راده‌كێشێت و كه‌متر به‌دوای هاوسه‌رێكی ده‌وڵه‌مه‌نددا ده‌گه‌ڕێن.
زانایانی بواری ده‌روونی له زانكۆی یۆرك له به‌ریتانیا
راپرسییه‌كیان ئه‌نجامدا كه تیایدا 12 هه‌زار كه‌س له زیاتر له 30 وڵات
به‌شداربوون بۆ زانینی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له
هاوسه‌ره‌كانیاندا هه‌بێت.
توێژه‌ره‌وان رایانگه‌یاند
كه‌مبوونه‌وه‌ی جیاوازی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێرومێ له وڵاتانی
خۆرئاوا ده‌ریانخستووه كه مه‌رجه ته‌قلیدییه‌كانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز بۆ
گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ژیانی هاوسه‌رییان له‌گه‌ڵدا
پێكبهێنن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
دكتۆر مارسیل زینتهر
سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه وتی: "بۆمان ده‌ركه‌وت كه له
كۆمه‌ڵگاكانی وه‌ك به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا به‌تایبه‌تی
پیاوان گرنگییه‌كی زۆر به زیره‌كی و ژیریی ژنان ده‌ده‌ن و كه‌متر بایه‌خ
به شێوازی جه‌سته و لێهاتوویی له بواری چێشتلێناندا ده‌ده‌ن".
ئه‌و دكتۆره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه جاران ژنان حه‌زیان له پیاوانی
ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن پاره ده‌كرد، چونكه ژیانێكی باشی بۆ فه‌راهه‌م
ده‌كردن له‌رووی ئابوورییه‌وه، به‌ڵام یه‌كسانی ژنان و پیاوان له رووی
ئابوورییه‌وه و هاوتابوونیان له داهاتدا بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنان
كه‌متر گرنگی به پاره بده‌ن و زیاتر بایه‌خ به رووخساری ده‌ره‌وه‌ی
پیاوان ده‌ده‌ن.
زانایانی بواری ده‌روونی له زانكۆی یۆرك له به‌ریتانیا راپرسییه‌كیان ئه‌نجامدا كه تیایدا 12 هه‌زار كه‌س له زیاتر له 30 وڵات به‌شداربوون بۆ زانینی ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت له هاوسه‌ره‌كانیاندا هه‌بێت.
توێژه‌ره‌وان رایانگه‌یاند كه‌مبوونه‌وه‌ی جیاوازی نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێرومێ له وڵاتانی خۆرئاوا ده‌ریانخستووه كه مه‌رجه ته‌قلیدییه‌كانی هه‌ردوو ره‌گه‌ز بۆ گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت ژیانی هاوسه‌رییان له‌گه‌ڵدا پێكبهێنن گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووه.
دكتۆر مارسیل زینتهر سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌كه وتی: "بۆمان ده‌ركه‌وت كه له كۆمه‌ڵگاكانی وه‌ك به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌سكه‌نده‌نافیا به‌تایبه‌تی پیاوان گرنگییه‌كی زۆر به زیره‌كی و ژیریی ژنان ده‌ده‌ن و كه‌متر بایه‌خ به شێوازی جه‌سته و لێهاتوویی له بواری چێشتلێناندا ده‌ده‌ن".
ئه‌و دكتۆره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه جاران ژنان حه‌زیان له پیاوانی ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن پاره ده‌كرد، چونكه ژیانێكی باشی بۆ فه‌راهه‌م ده‌كردن له‌رووی ئابوورییه‌وه، به‌ڵام یه‌كسانی ژنان و پیاوان له رووی ئابوورییه‌وه و هاوتابوونیان له داهاتدا بووه‌ته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنان كه‌متر گرنگی به پاره بده‌ن و زیاتر بایه‌خ به رووخساری ده‌ره‌وه‌ی پیاوان ده‌ده‌ن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق