كاهو یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده به‌و ڤیتامینانه‌ی بۆ له‌شی مرۆڤ به‌سودن، هه‌روه‌ها یارمه‌تی به‌هێزكردنی توانای سێكسی ده‌دات، بەو هۆیەشەوە به ڤیاگرای سروشتی ناسراوه، بەسویدشە بۆ ئافره‌تی دوگیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به ترشی فولیك
له توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ‌ی ئیتاڵیدا ده‌ركه‌وتوه، كاهو یارمه‌تی پاراستنی مرۆڤ ده‌دات دژی نه‌خۆشی زه‌هایمه‌ر و له‌چه‌ند ماده‌یه‌كی خۆراكی به‌سود پێكهاتوه، كه بۆ گه‌ده به‌سوده. لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له په‌یمانگای خۆراكی (بروما) ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، كه گه‌لاَی كاهو ماده‌ی (بیتاكاروتین)ی تێدایه، بۆیه خواردنی بڕێكی باش له‌م گه‌لاَیه پێش نوستن گرنگه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاره‌زوی گه‌ده ده‌دات.
رۆژنامه‌ی (لوفیجارو)ی فه‌ره‌نسی بڵاَوی كردوەته‌وه، كه كاهو ده‌وڵه‌مه‌نده به فیتامین B1AC، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كانزاو كالیسۆم و ئاسنیشه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ركه‌وتوه، كاهوی بچوك و گه‌وره، به‌رگری له‌مه‌ترسی شكاندنی ئێسك ده‌كات و پارێزگاری له ددانه‌كان ده‌كات و یارمه‌تی نوستن ده‌دات و ده‌ماره‌كان پته‌و ده‌كات، خواردنی برێكی باش له ترشی(فولیك) یارمه‌تیده‌ریشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌د
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق