ماڵ پرێس
دوای گەڕانەوەی نەوشیروان مستەفا لە ئێران و سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ هەمان وڵات، نزیكبوونەوەكانیان لەسەر ئاستی باڵا هەست پێدەكرێت، كە نەوشیروان مستەفا دەیەوێ یەكێتی بە واقیعی بوونی ئەو قبوڵ بكات
سەرچاوەیەكی تایبەت بە ماڵ پرێس ئاشكرایكرد، لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا نەوشیروان مستەفا لەگەڵ چەند بەرپرسێكی یەکێتی کۆبۆتەوە و لە داھاتووشدا لە بەرنامەی دایە کۆببێتەوە لەگەڵیاندا بێ ئەوەی ناوەرۆِکی کۆبوونەوەکە بۆ بزووتنەوەکەی ئاشکرا بکات.
سەرچاوەكە گوتیشی: ئێستا نەوشیروان و محەمەد تۆفیق رەحیم سەرقاڵی زەمینەسازین بۆ ئەوەی دەنگی گەنجەكانی ناو بزووتنەوەكە لەوبارەیەوە بەرز نەبێتەوە و بەرنامەكەیان لێ تێكنەدەن و پرۆسەی گەوجاندن و سەرقاڵكردنیان بەكارهێناوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق