ماڵ پرێس
دوای زیاتر لە سێ مانگ بەمەبەستی چارەسەركردنی پزیشكی و چاودێری تەندورستی جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆك كۆمار عێراق، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هەم خێزانی و هەمیش ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی نەكرد و لە تەندروستی تاڵەبانی نەپرسیوە
دوای ئەوەی بڕیار بوو دوای جەژن لەسەر زاری بەرپرسانی یەكێتیەوە بڵاوكرایەوە، كە تاڵەبانی دەگەڕێتەوە، ئەو كات هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئامادە نەبوو لە ك
اتی
هاتنەوە لە پێش چاوی میدیاكان پێشوازی لە هاوسەرەكەی بكات، بۆیە چەند
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی بەهاوكاری هەردوو جێگری سكرتێری گشتی لە هەوڵی
رازیكردنی هێرۆ بوون.
ئەمڕۆ سەرچاوەیەك تایبەت بە ماڵ پرێس ئاشكرایكرد، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد رازی بووە لە كاتی گەڕانەوەی تاڵەبانی ئامادەیی مەراسیمی پێشوازیكردن بێت و مەرجی ئەوەشی هەبووە، لە میدیاكاندا كەمتر دەركەوێ لە كاتی بەخێرهێنانەوەی تاڵەبانی.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق