ئه‌لبومی وینه‌كان

الثلاثاء، 11 سبتمبر 2012

هێرۆخان بۆ سەردانی مێردەكەی نەكرد

تایبەت بە ماڵ پرێس
ماوەی 82 رۆژە جەلال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی لە وڵاتی ئەڵمانیایە و زۆربەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و تەنانەت نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانیكردووە، تەنیا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی هاوسەری و ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی سەردانی نەكردووە
.
سەرچاوەیەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان وێڕای پشتڕاستكردنەوەی ئەم هەواڵە بۆ ماڵ پرێس تەئكیدی لەوە كردەوە، بەڕێز تاڵەبانی لە 17ی حوزەیرانی ئەمساڵەوە كە دەكاتە زیاتر لە 82 رۆژ بەمەبەستی چارەسەركردن لە وڵاتی ئەڵمانیایە و تاكو ئێستا هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد سەردانی نەكردووە.
سەرچاوەكە تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردەوە، زۆربەی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەندامانی ئەنجوومەنی ناوەندی یەكێتی و تەنانەت كادیری نێو رێكخستنەكانی یەكێتی بۆ ئەحواڵ پرسین سەردانی مام جەلالیان كردووە تەنیا هێرۆ خان نەبێت.
سەرچاوەكە گوتی: ئێمە شك و گومانمان هەیە لەسەردانی نەكردنی، بەڵام دوای ئەوەی بەڕێز شێخ جەعفەر ئەندامی مەكتەبی سیاسی سەردانی تاڵەبانی كرد، تاڵەبانی نیگەرانی خۆی دەربڕیوە بەرامبەر بە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و رایگەیاندووە، هێرۆ خان نیازی چیە؟ بۆ لێ نەپرسیۆم.
سەرچاوەكە گوتی: ئێستاكە بەڕێز تاڵەبانی لە تەمەنی 79 ساڵیدایە، رەوشی تەندروستی جێگیر نییە، بەڵام هۆكاری سەرەكی سەردانی نەكردنی هێرۆ خان دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ناكۆكیەك لەگەڵ تاڵەبانی.
هەروەك سەرچاوەكە گومانی یەوەشی كرد، هیچ كەسێك لە خانەوادەی ئیبراهیم ئەحمەد، وەك شاناز و هەڵۆ و ئەوانی دیكەیش سەردانی تاڵەبانیان نەكردووە و بەڕێز شێخ جەنگی برای تاڵەبانی بەو تەمەنە زۆرە و بە ماندووبونەوە دووجار سەردانیكردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق