مه‌سعود بارزانی داوا له پارتییه‌كان
ده‌كات خۆیان له جێنودان به دوور بگرن و ده‌ڵێ "جنێودان چه‌كی بێ
ده‌سه‌ڵات و بێ ره‌وشتانه".
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی
كوردستان له په‌یچی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی تایبه‌ت به‌خۆیدا
په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان
.
.
مه‌سعود بارزانی، له په‌یامه‌كه‌یدا
ده‌ڵێ "هه‌ندێ جار كه كاتم ده‌بێت و ته‌ماشای فه‌یسبووك ده‌كه‌م،
به‌داخه‌وه ده‌بینم كه‌سانێك به زمانی جنێودان هێرش ده‌كه‌ن و په‌یام
ده‌نێرن، جنێودان چه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه بێ ده‌سه‌ڵات و بێ
ره‌وشتن".
بارزانی نووسیویه‌تی "هه‌ڤاڵینه..
داواتان لێ ده‌كه‌م خۆتان له زمانی جنێودان دوور بگرن، ئێوه خاوه‌ن
مه‌بده‌ئن، بۆچوونی خۆتان به زمانی رێز‌و مه‌نتقیانه ده‌رببڕن و، وه‌ڵامی
خه‌ڵكی بێ ره‌وشت مه‌ده‌نه‌وه.. رێز له خه‌بات و قوربانیدانی
پارته‌كه‌تان بگرن و نه‌چنه ئاستی ئه‌وان".
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه.
بۆ هه‌موو هه‌ڤاڵان و ئه‌ندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان
سڵاوێكی برایانه..
هه‌ندێ جار كه كاتم ده‌بێت و ته‌ماشای
فه‌یسبووك ده‌كه‌م، به‌داخه‌وه ده‌بینم كه‌سانێك به زمانی جنێودان هێرش
ده‌كه‌ن و په‌یام ده‌نێرن، جنێودان چه‌كی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه بێ
ده‌سه‌ڵات و بێ ره‌وشتن.
هه‌ر كه‌س خاوه‌ن هه‌ر بیر‌و باوه‌ڕو
بۆچوونێك بێت، رای خۆی به مه‌نتقی ده‌ر ده‌بڕێت، ئه‌وه‌ی خاوه‌ن هیچ بیر‌و
باوه‌ڕێكیش نه‌بێت په‌نا بۆ جنێودان ده‌بات، له راستیدا ئه‌و جنێوانه بۆ
خۆی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هه‌ڤاڵینه..
داواتان لێ ده‌كه‌م خۆتان له زمانی
جنێودان دوور بگرن، ئێوه خاوه‌ن مه‌بده‌ئن، بۆچوونی خۆتان به زمانی رێز‌و
مه‌نتقیانه ده‌رببڕن و، وه‌ڵامی خه‌ڵكی بێ ره‌وشت مه‌ده‌نه‌وه.. رێز له
خه‌بات و قوربانیدانی پارته‌كه‌تان بگرن و نه‌چنه ئاستی ئه‌وان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق