توێژینەوەیەكی ئەمریكی دەریدەخات، ئەو ماددە كیمیاویانەی بەكاردێن لە
دروستكردنی بۆیاخی نینۆكو راگرتنی قژ، ئەگەری مەترسیەكانی نەخۆشی شەكرە
زیاتر دەكات
.تمارا جیمس، كە یەكێكه لە توێژەرانی نەخۆشخانەی بریگهام لە بۆستن گەیشتە ئەو ئەنجامەی كە ئەو ژنانەی ماددە كیمیاویەكانی جوانكاری بەكاردێنن، زۆرترین توشبووی نەخۆشی شەكرە لەواندایە. ئەو ماددەیەش كە دەبێتە هۆكاری ئەو توشبوونە پێی دەوترێ (فیسالیت).
فیسالیت لە زۆرێك لە جوانكارییەكاندا هەیە، وەك بۆیاخی نینۆك، راگرەكانی قژ و شامپۆ.
لەتوێژینەوەكەدا هاتووە لە پشكنێكی بەردەوامدا بۆ 2359 ئافرەت، كە لەماوەی هەشت ساڵ گەیشتوونەتە ئەو دەرئەنجامەی ئێستا، دەركەوتووە 217 ئافرەت بەهۆی ئەو ماددانەوە توشی شەكرە بوون كە لە جوانكارییەكاندا بەكار دێن.
له
راپۆرتی توێژینەوەكەدا توێژهران گوتیان "ئێمە لە ئێستادا ئەو مەترسیە
بەشێوەیەكی دڵنیایی راناگەیەنین، چونكە هێشتا توێژینەوەكانمان كۆتایی
نەهاتووە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق