ئه‌لبومی وینه‌كان

الأربعاء، 29 أغسطس 2012

بەرهەمێكی كاریگەر بۆ دابەزاندنی كێشی لەش




تا ئێستا بە شێوەیەكی فەرمی، نەوەد و چوار كۆمپانیای جیهانی كار بۆ ئەوە دەكەن كە دەرمانێكی نوێ بەرهەم بهێنن كە بە سەركەوتوویی كاریگەری لەسەر دابەزاندنی كێشی لەشدا هەبێت، چونكە ئێستا زیاد بوونی كێشی لەش ڕوو لە زیادبوونە و تەنیا لە وڵاتی ئەمەریكا، 44 ملیۆن كەس بەدەست زیادی كێشی لەشیانەوە دەناڵێنن و لە هەندێك سەرچاوەی دیكەیشدا هاتوو كە ژمارەی ئەو كەسانە گەیشتوو
تە 60 ملیۆن كەس.

ئەم كۆمپانیا زەبەلاحانەیش لە ساڵی ڕابردوودا بۆ یەكەی “داودەرمان و دژە قەڵەوی”، بڕی 41 ملیار دۆلاریان خەرج كردووە و ئەوان دیاردەی قەڵەوی بە ترسناك وەسف دەكەن و ڕایشیانگەیاندووە كە بۆ ئەوەی لەو داردە ترسناكانە ڕزگاریان ببێت، ئامادەن بڕە پارەیەكی زۆرتریش خەرج بكەن.

لە ساڵی 1991ـدا بۆ زانینی بیروڕای قەڵەوەكان، لە زانكۆی فلۆریدا توێژینەوەیەك ئەنجام درا و لە ئەنجامی ئەو توێژینەوە ئامارەیەیشدا دەركەوت كە قەڵەوەكان “كوێری، كەرو ڵاڵیان” لا باشترە لەوەی كە كێشیان زیادبكات.

هەروەها لە زۆربەی قوتابخانەكانی وڵاتی ئەمەریكا، چەند وێنەیەكیان پێشانی قوتابیەكان دا بۆ ئەوی خراپترین باری تەندروستی هەڵبژێرن، لە ئەنجامدا بەشێكی زۆر لە قوتابیەكان وێنەی منداڵێكی قەڵەویان هەڵبژارد كە لە نێو وێنەكاندا، وێنەی منداڵێكی دەست بڕاو، ئیفلیج، نەخۆشیە زگماكەكانی تێدابوو.

كاتێك ئەو بیرو ڕاو هۆشمەندییە لەنێو خەڵكیدا بڵاو دەبێتەوە، زۆر ئاسایی دەبێت كە كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەری دەرمانی دژە قەڵەوەی یان دابەزاندنی كێش، كێبركێ بكەن لەسەر ئەوەی كە كامیان باشترین و كاریگەرترین جۆری دەرمان بەرهەمبهێنن.

پێشبینی ئەوەیش دەكرێت كە كێبركێی ئەو كۆمپانیایە، 5 تا 10 ساڵی دیكە بخایەنێت، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی هیچ كۆمپانیایەك ناتوانێت بەتەنها سەركەوتن بەدەست بهێنێت و كاریگەرترین جۆری دەرمان دروست بكات، چونكە زانایانی زیندەوەرزانی ڕایانگەیاندووە كە لەشی مرۆڤ بە چەندین شێوە بەرگەی برسیەتی دەكات و وا دەكات كە جۆرێك لەو دەرمانەی كە بەرهەم هێندراوە، لەسەر لەش كاریگەر نەبێت، بەڵكوو دەبت نەخۆش یان قەڵەو دووسێ جۆری دەرمان بخوات تاوەكوو بتوانێت بە شێوەیەكی تەنتروست كێشی دابەزێنێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق