لە رۆژی جیهانی کرێکاران لە ئیستەمبۆڵ ئاڵای کوردستان بەرز کرایەوە
دوێینێ سێ شەممه، کوردانی ئیستەمبۆڵ بۆ بەرزراگرتنی 1ی ئایار، رۆژی جیهانی کرێکاران، خۆپێشاندانێکی هێمنانەیان لە ناوەندی ئەو شارەدا رێک خست.
لەو خۆپێشاندانانەدا، سه‌ندیکاکانى کرێکارى و ئەندامانى BDP ، کۆنگره‌ى گه‌لانى دیموکراتى و پارته‌کانى وه‌ک پارتى ره‌نج ، پارتى ئازادى و پشتگیرى ، پارتى سۆسیالستى دیموکراتى ، پلاتفۆرمى یه‌کیتى هێزى سهندیکاڵ ، ماڵى گه‌ل ، پلاتفۆرمى یه‌کى گولان ، کۆمهڵەیێ پیرسوڵتان عه‌بداڵ ، لاوانى موسلمانى ئهنتى سه‌رمایه‌دارى ، رێکخراوه‌کانى ژنان و رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى به‌شداریان کرد.
بەشداربووانی کورد به سەردانی دروشمی کوردی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و ئاڕمی BDP، خوازیاری ئازادی کرێکارە بەندکراوەکان و لە سەرووی هەمووشیانەوە، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان بوون.
ژنانى کوردیش به جلوبه‌رگى نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و به بەرزکردنەوەی ره‌نگى که‌سک و سور و زه‌رد و ئارمى بزوتنه‌وه ژنانى ئازاد و دیموکراتى، به‌شدارى خۆپێشاندانەکە بوون.
سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکىBDP ، په‌رله‌مانتاران سرى ساکیک و سه‌باحات تونجه‌ل و ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نیBDPش لە به‌شداربووانى خۆپێشاندانەکە بوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق