گوته‌بێژى شه‌هرستانى رایگه‌یاند، حکومه‌تی عێراق کۆمپانیای تۆتالی
فه‌ڕه‌نسی بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت ده‌خاته لیستی ره‌شه‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ى
گربهسـتێکی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتاندا مۆرکردووه
.فه‌یسه‌ڵ عه‌بدوڵـڵا، گوته‌بێژی حوسێن شه‌هرسـتانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیری عێراق بۆ کاروباری وزه رایگه‌یاند "عێراق سـزای ئه‌و کۆمپانیایانه ده‌دات که گرێبه‌ست له وڵاته‌که‌دا مۆرده‌که‌ن به‌بێ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی حکومه‌تی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی نه‌وت، هه‌روه‌ها کۆمپانیای تۆتاڵى فه‌ڕه‌نسیش ده‌خرێته لیسـتی ره‌شه‌وه، چونکه یاساکانی عێراقی پـێشـێلکردووه".
دوێنێ تۆتاڵ رایگه‌یاند "گرێبه‌ستێکی مۆڵه‌تدانى مۆرکردووه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردسـتاندا بۆ گه‌ڕان به‌دوای نه‌وتدا، به‌پـێی گرێبه‌سـته‌که 35% ی ئه‌و بهشـهی کۆمپانیای ماراپۆن ئۆیه‌ڵی ئه‌مه‌ریکی له هه‌ردوو ناوچه‌ی هه‌ریر و سه‌فین هه‌یه‌تی بۆ تۆتال ده‌بێت".
كۆمپانیاى تۆتاڵى فه‌ڕه‌نسى یه‌كێكه له گه‌وره كۆمپانیاكانى جیهان له‌بوارى ده‌رهێنانى نه‌وتدا، دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵه‌ى عێراق تۆتاڵى خسته لیستى ره‌شه‌وه به‌بیانووى ئه‌وه‌ى پرسى به حكومه‌تى عێراق نه‌كردووه بۆ ئه‌نجامدانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق