ئەمڕۆ سێ شەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ میخائیل
یۆگدانۆف، نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌رۆكی رووسیای فیدراڵ بۆ كاروباری
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه و یوری سینتیورین، جێگری
وه‌زیری وزه‌ی رووسیا و ژماره‌یه‌ك له یاریده‌ده‌رانی و باڵیۆزی ئه‌و
وڵاته له عێراق کۆبووەوە
.
.
لەو کۆبوونەوەیەدا، میخائیل یۆگدانۆف
بەناوی ڤیلادیمێر پۆتن، سەرۆکی رووسیای فیدڕاڵ بە فەرمی مەسعود بارزانی بۆ
سەردانکردنی رووسیا بانگهێشت کرد و سه‌ردانه‌كه‌شی له كۆتایی مانگی 11
(تشرینی دووه‌م)ی ئه‌مساڵدا ئه‌نجام دەدرێ.
سه‌رۆكی هەرێمی
کوردستان وێڕای قبوڵكردنی بانگهێشنامەکەی سه‌رۆكی رووسیا، ئاماژه‌ی به
په‌یوه‌ندییه مێژینه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و رووسیای فیدراڵ
كرد و روونیكرده‌وه كه زه‌مینه‌یه‌كی هاوبه‌ش وهاوسۆزییهكی زۆر كۆیان
ده‌كاته‌وه وخواستی هه‌رێمی کوردستانیشی دووپاتكردوه له فراوانكردنی
ئاسۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رووسیای فیدراڵ‌دا.
تاوتوێ کردنی ره‌وتی
روداو و پێشهاته سیاسییه‌كانی عیراق و ناوچه‌كه و چۆنێتی پەرەسەندنی
پەیوەندییەکانی هەولێر و مۆسکۆ تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی بۆخۆی تەرخان
کردبوو.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق