له‌هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان، له چه‌ندین بۆنه‌و كۆبوونه‌وه‌دا له‌كۆنفرانس‌و كۆنگره‌دا ئه‌م سرووده له‌پاڵ سروودی نیشتمانی وڵاتانی دونیا وتراوه‌ته‌وه، ئه‌م ناسنامه‌یه ئه‌م مۆركی كوردایه‌تییه ماوه‌یه‌كه كه‌وتۆته به‌ر ره‌خنه‌و هێرشو به‌بیانووی جۆراوجۆر ده‌ویسترێت بگۆڕدرێت‌و ده‌قی شیعری تر دابنرێت له‌جێگه‌ی، بیانووه‌كان زۆر لاوازن و قه‌ت ناتوانن قه‌ناعه‌ت بهمن وه‌ك تاكه كه‌س بكه‌ن كه ده‌بێت ئه‌م سرووده بگۆڕدرێت، سروودی نیشتمانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ٢/٨/١٨١٤ له‌لایه‌ن (فرانسیس سكۆت كه‌ی) شیعره‌كه‌ی نووسراوه، سروودی نیشتمانی وڵاتێكی وه‌ك به‌ریتانیا له‌ساڵی ١٧٤٥ وه‌ك سروودی نیشتمانی‌یان بۆ یه‌كه‌م جار وتراوه، وڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نساش له ساڵی ١٧٩٥ شیعری شاعیر (كلاودـ جۆزێف روجیه دی لیسلی) كه له‌ساڵی ١٧٩٢ نووسیویه‌تی هه‌ڵبژاردووه بۆ سروودی نیشتمانیان، ئه‌ڵمانیاش شیعری شاعیر ئۆگه‌ست هینریك هۆفمان كه له‌ساڵی ١٨٤١ نووسیویه‌تی بۆ ئاوازێك كه جوزێف هایدن له‌ساڵی ١٧٩٧دایناوهو له‌ساڵی (1922)ه‌وه به‌سروودی نیشتمانی دانراوه، سه‌ده‌ها نموونه‌ی تر كه ته‌مه‌نی شیعر و سرووده‌كه‌یان زۆر له‌وه‌ی ئێمه كۆنتره و كه‌سیشیان ئێستا ناڵێن له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان و یه‌كسانی ناگونجێت و بابێین بیگۆڕین، ئه‌وانه دهوڵهتو وڵاتن بییر له‌شتی وا ناكه‌نه‌وه، ج جای ئێمه كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌ش به‌شكراو و تا ئێستا بێ ده‌وڵه‌تین، ته‌فسیر و شیكردنه‌وه و گومان خستنه سه‌ر مه‌به‌ستی شاعیر له‌م رۆژه‌دا به‌ڕاستی گوناهێكی گه‌وره‌یه كه ده‌رهه‌ق به‌و ده‌قه شیعرییه ده‌كرێت، ناردنی ده‌قی نوێ به‌وشه‌ی نوێوه قه‌ت ناتوانێت جێگه‌ی ده‌قه كۆنه‌كه بگرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی باسی گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م ده‌كه‌ن خۆڵ ده‌كه‌نه چاومانه‌وه، ئه‌و چه‌ند وڵاته‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسمكردن چه‌نێ له ئێمه پێشكه‌وتوترن له هه‌موو بواره‌كاندا، یه‌كسانی و دیموكراسی و پێكه‌وه ژیان لای ئه‌وان جێگیرتر و كۆنتره یان لای ئێمه؟ ئه‌ی ئه‌وان بۆ سروودی نیشتمانیان ناگۆڕن به‌بیانووی گۆڕینی سه‌رده‌مه‌وه؟ ده‌ستكاریكردنی ده‌قی شیعره‌كه دووجار زوڵمه، جارێكیان بۆ شیعرێك كه له‌سه‌رده‌مانی خۆیدا نووسراوه‌و بۆته وێردی سهرزبانی كورد‌و وتویانه‌ته‌وه، زوڵمێكیشه له گه‌لێك كه پارچه پارچه‌یه‌و ئه‌م سرووده پێكه‌وه به‌ستوویه‌ته‌وه، به‌ڕای من هه‌موو هه‌وڵێك بۆ گۆڕینی سروودی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌م سه‌رده‌مه‌دا هه‌وڵێكه بۆ سڕینه‌وه‌ی رابردوویه‌ك كه هه‌موومان دروستمان كردووه‌و ئێستا ده‌مانه‌وێت خۆمانی لێ بێبه‌ری بكه‌ین له‌ژێر ناوی سروودی سه‌رده‌میانه، من ته‌نها شانازی ده‌كه‌م به‌م سرووده‌وه، هه‌زار سروودی تریش دابنرێت من له‌به‌رده‌م خۆمه‌وه هه‌ر ئه‌ی ره‌قیب دەڵێمهوه، سه‌رده‌م بگۆرێت یان نه‌گۆڕێت ئه‌زانن بۆ؟ چونكه له‌و كاته‌ی كه سرووده‌كه‌م گوێ لێده‌بێت رۆح و ده‌نگی هه‌موو شه‌هیدانم له‌گه‌ڵدا ئاماده دهبێتو نامه‌وێت حزوریانم لێ ون بێت.
الثلاثاء، 17 يوليو 2012
من هه‌ر ئه‌ی ره‌قیب ده‌ڵێمه‌وه

الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق