به‌عسیه‌كان به‌كوده‌تا ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست
رۆژى (١٧) ی ته‌مموزی ساڵی (١٩٦٨)، حزبی به‌عسی عێراق به هاوكاری چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پله به‌رزی ناو سوپا كۆشكی كۆمارییان داگیركرد‌و كوده‌تایه‌كی ئاسانیان به‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدوالڕه‌حمان عارف دا كرد
دواتر له (٣٠) ی ته‌موزی هه‌مان ساڵدا ئه‌فسه‌ره هاوپه‌یمانه‌كان دوورخرانه‌وه‌و له‌وكاته‌وه ڕژێمێكی تاك حزبی حوكمی عێراقی ده‌كرد كه له ناوهڕۆك دا حوكمی دیكتاتۆریه‌ت بوو ته‌واوی سامان‌و داهاتی ئه‌م وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده ته‌رخانكرابوو بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی خه‌ڵكی عێراق‌و بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كورد‌و وڵاتانی دراوسێ.
كوده‌تا گومانلێكراوه‌كه‌ی ساڵی (١٩٦٨) سه‌ره‌تای قۆناغێكی سیاسی ترسناكی له عێراق دا هێنایه گۆڕێ، به‌وه‌ی كه ماوه‌ی (٣٥) ساڵ به‌عسیه‌كان گه‌لانی عێراقیان چه‌وسانده‌وه‌و به دڕندانه‌ترین شێوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌م وڵاته‌دا كرد، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ڕه‌وتی ڕووداوه‌كانی عێراق‌و ناوچه‌كه سه‌لماندی كه چۆن دیكتاتۆر‌و ڕژێمه خوێنڕێژه‌كان ده‌بێ باجی هه‌ڵه‌و سیاسه‌ته شهڕهنگێزهكانیان بده‌ن هه‌روه‌ك له ٩\٤\٢٠٠٣ دا و دوای (٣٥) ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی به‌عسیه‌كان كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریانه‌ی سهدامو ڕژێمه‌كه‌ی هێنرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق