ئه‌لبومی وینه‌كان

الأربعاء، 11 يوليو 2012

جه‌عفه‌ری هاته‌ ریزی بارزانی و عه‌لاویه‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان هاوپه‌یمانى كوردستانی و ئیئتلافی عیراقیه‌ له‌لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، كه‌ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى نیشتمانى به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌و
پێى راگه‌یاندووه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و زۆری...نه‌یه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ بن له‌ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر
.
وتیشی، جعفه‌ری پابه‌ندبوونى خۆی به‌پێكهێنانى حكومه‌تێكی زۆرینه‌ى سیاسیه‌و ئه‌نجامدانى چاكسازیه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌، به‌ڵام هه‌ریه‌ك له‌ بارزانی و عه‌لاوی ئه‌وه‌یان ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و رایان گه‌یاندووه‌ قسه‌كردن له‌سه‌ر چاكسازی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نیشتمانیه‌وه‌ درۆیه‌و چاوبه‌ستكردنه‌.
هاوكات باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌، هه‌ریه‌ك له‌ بارزانی و عه‌لاوی سووربونى خۆیان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ له‌ نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیر له‌كۆبونه‌وكه‌دا دووپاتكردووه‌ته‌وه‌.
راشیگه‌یاندووه‌ كه‌، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و كوتله‌ى مواتنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئیسلامی پشتگیری سه‌ندنه‌وه‌ى متمانه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام له‌راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باسی ناكه‌ن.
مشاهدة المزيد

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق