گروپی هاکكهرهسوورەکان لە کاردانەوەیهکدا بەرانبەر بە هێرشی پۆلیس و دەزگا ئەمنیەکان بۆ سەر په‌رلەمانتارانی کورد‌و چالاکوانانی مەدەنی شاری ئامەد، زیاتر لە ٢٠٠ هەزار بەڵگەی نهێنی دەزگا ئەمنیەکانی تورکیای بڵاوکردەوە
.
.
ئەم گرووپە کە بە چالاکیەکانی بەرانبەر بە دەزگا و رێخراوە حکومیەکان ناسراوە رۆژی یەک شەمە لە لێدوانێکدا رایگەیاند “هەموو ئەو بەڵگانەی کە لە میانەی ساڵەکانی ٢٠٠٢ بۆ ٢٠١٢ نێردراوەوە بۆ دەزگا ئەمنیەکانی تورکیا و دەستی ئەوان کەوتووە بە بێ هیچ سانسۆڕێک بڵاویدەکاتەوە
.”
گروپه‌كه لە لێدوانەکەیانهشیدا ئاماژەی به‌وه‌كرد مادام هێرشی پۆلیس بۆ سەر چالاکانی کورد به‌رده‌وامه،، ئێمەش ئەو ئازادیخوازانە بە تەنیا ناهێڵینو هه‌رچیمان له‌ده‌ستبێت بۆیان ده‌كه‌ین‌و هه‌رچی به‌ڵگه‌یه‌كمان دەستکەوتبێت تا ئەمڕۆ بۆ رای گشتی بڵاوی دەکەینەوە.
هەروەها لە بەشێکیتری لێدوانەکەیان رایدەگەینن “ئێمە پشت لە هیچ ئازادیخوازێک ناکەین و تا دوایی پشتیوانیان دەبین‌و لە هیچ ناوەندێکی دەوڵەتی‌و ئه‌منیش ناترسین.”
دوای ئەم لێدوانەی گروپی هاکكه‌ره سوورەکان لە فایلێکی ٧٥ مێگا بایتیدا هەموو بەڵگەکانی بڵاوکردوه‌ته‌وه‌و لە ناوە بەڵگەکاندا ١٥٤ هەزار و ٢٦٦ بەڵگەی سیخوڕی هەن، هەروەها ناوی ٧٨ هەزارو ٦٦ جاسووسی دەزگا ئەمنیەکان کە خەریکی کاری سیخوڕی بوون.
ئەم هاکكه‌ره ێرانە بەبێ سانسۆڕ ناوی هەموو ئەو کەسانەیان بڵاو کردووەتەوە کە زانیاریان لە سەر چالاکانی سیاسی، لایەنگرانی پەکەکە بە دەزگا ئەمنیەکان داوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق