به‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى كارى تیرۆریستى
ئاسایشى كه‌ركووك رایگه‌یاند، "تیرۆریستێك"ى داواكراو و چوار گومانلێكراومان ده‌ستگیركردوون.
... هۆبه‌ى راگه‌یاندنى به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كه‌ركووك رایگه‌یاند "به‌پێی چه‌ند زانیارییهكو دوای چاودێرییه‌كى ورد هێزه‌كانمان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فه‌وجی 3ی سوپای عێراق‌و نووسینگه‌ى نه‌هیشتنى تاوانه‌كانى داقوق توانیان
له هه‌ڵمه‌تێكى گهرانو پشكنیندا له گونده‌كانى (موره، بانشاخ، گوامات)ى سه‌ربه شارۆچكه‌ى داقوق دوای 6 كاژێر له گهرانو پشكنین ئه‌مڕۆ تیرۆریستێكى داواكراو و 4 گومان‌لێكراو ده‌ستگیربكه‌ن".
ئاسایشى كه‌ركووك گوتى "دواى ده‌ستگیركردنى تیرۆریسته‌كه ره‌وانه‌ى ره‌وانه‌ى دادگا كرا‌و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ گومانلێكراوه‌كان ده‌كرێت".
ئه‌و "تیروریسته" ناوى (ع. ش. ن)ه داواكراوه له‌لایه‌ن دادگای كه‌ركووكه‌وه به‌پێی ماده‌ى 4ی تیرۆر، هه‌روه‌ها ده‌ستی هه‌بووه له ژماره‌یه‌ك كرده‌ى تیرۆریستى جوراوجۆر.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق