بە پێی نوێترین ئامارەكانەوە كە لە لایەن پزیشكانەوە بڵاوكراوەتەوە مرۆڤ زیاتر له هه‌موو بوونه‌وه‌رێکی سه‌ر گۆی زه‌وی قسه ده‌کات
لێکۆلینه‌وه زانستیه‌کان تێکڕای ته‌مه‌نی مرۆڤیان به 70 سال داناوه، که له‌و ماوه‌یه‌دا مرۆڤ 13 سال قسه ده‌کات و 6 سال خواردن ده‌خوات و 23 سالیش ده‌خه‌وێ.
هه‌ر که‌سێکیش له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌دان تۆن خواردن ده‌خوات، ئه‌گه‌ر کێشی که‌سێک له 75 تا 80 کیلۆ دابنێین، ئه‌و که‌سه له ژیانی... خۆیدا 1250 تا 1335 جاران به قه...د کێشی خۆی خواردن ده‌خوات و ڕۆژانه 1000 لیتر هه‌وا هه‌لده‌مژێت و له هه‌ر خولەكێكدا دلی 80 تا 100 جار لێ ده‌دات هەروەها مرۆڤ له ماوه‌ی ژیانیدا دوو ملیار‌و 58 ملیۆن جار بێ ڕاوه‌ستان و به‌بێ بچوکترین کێشه‌یه‌ک دلی لێ ده‌دات.
... مرۆڤ تاکه بوونه‌وه‌ره که به‌ژنی ڕاسته و به دوو پێ ده‌ڕوات و به درێژای ته‌مه‌نی ڕۆژانه نزیکه‌ی 20 هه‌زار هه‌نگاو ده‌نێت که ده‌گاته 8 ملیۆن هه‌نگاو له سالێک و له 70 سالیدا ژماره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌گاته 500 ملیۆن هه‌نگاو که ده‌کاته نزیکه‌ی 500 هه‌زار کیلۆمه‌تر و به‌و ئاماره‌ش ده‌توانین بلێین که هه‌ر که‌سێک به درێژایی ژیانی خۆی 9 جار به گۆی زه‌ویدا سوراوه‌ته‌وه و به پێ هەتا مانگ ڕۆیشتوه و کهمەودای زه‌وی تا مانگ ده‌کاته 390هه‌زار کیلۆمه‌تر.
گیانی به شتێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر داپۆشراوه و به‌رگری لێ ده‌کات، ئه‌ویش پێستی مرۆڤه که له هه‌ر سه‌عاتێکدا 30 ملیۆن میکڕۆب له سه‌ری ده‌نیشێت که 29 ملیۆنیان ده‌کوژرێن و پاش 2 سه‌عات ئه‌و 30 ملیۆنه ته‌نها 7 هه‌زاری لیدهمێنێتهوه، له گیانی مرۆڤدا 2 تا 4 ملیۆن شوێنی ژان هه‌یه، مرۆڤ ده‌توانێت به‌رگری گه‌رمی 44 تا 48 پله‌یی بگرێت.
هه‌روه‌ها جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌توانێت تا 27 پله‌ی ژێر سفریش خۆی رابگرێت، مرۆڤ ده‌توانێ 52 رۆژ ته‌نها به ئاو زیندوو بمێنێته‌وه هه‌ستیارترین شوێنی مرۆڤیش چاوه که ده‌توانێ 10 هه‌زار ڕه‌نگ بناسێته‌وه و منداڵی ساوا تا 8 مانگيش جیهان به ڕه‌ش و سپی ده‌بینێ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق