كۆمارى ئیسلامى ئێران به "تاوانى ئینته‌رنێتى" فلته‌رى خستووه‌ته سه‌ر هه‌ندێك له ماڵپه‌ڕ و ئاژانسه كوردییه‌كان، كه ماڵپه‌ڕى (رووداو) یه‌كێكیانه.
به‌پێى به‌دواداچوونى (رووداو) له كافی نێتهكانى ئه‌و وڵاته، چه‌ند ماڵپه‌ڕێكى كوردى له‌وانه (رووداو، ئاوێنه، كوردی‌و، په‌یامنێر، به‌شى كوردى ده‌نگى ئه‌مریكا) فلته‌ریان خراوه‌ته سه‌ر و ن...اكرێنهوه، ئه‌ویش به پشت به‌ستن به یاساى تاوانه ئینتهرنێتییهكانى ئه‌و وڵاته، گوایه ئه‌و ماڵپه‌ڕانه دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران كار ده‌كه‌ن.
كاتێك له ئێران ده‌چیته سه‌ر ئینتهرنێتو ناونیشانى هه‌ندێ له ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان ده‌نووسى ماڵپه‌ڕه‌كه ناكرێته‌وه‌و له به‌شى سه‌ره‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌كه به زمانى فارسى به هێڵێكى سوور نووسراوه "با استناد به قانون جرایم رایانه اى دهسترسى به تارنماى فرا خوانده شده امكان پژیر نمى باشید". واته "به پشتبه‌ستن به یاساى تاوانه ئینته‌رنێتییه‌كان، ده‌ستراگه‌یشتن به‌و ماڵپه‌ڕه‌ى داواتان كردووه، به‌ربه‌ست كراوه". له خواره‌وه‌ى لاپه‌ڕه‌كه‌ش ژماره‌یه‌ك لینكى ئاینى و خێزانى و سه‌رگه‌رمى ئێران دانراون و ده‌ڵێت تۆ ده‌توانى سه‌ردانى ئه‌و ماڵپه‌ڕانه بكه‌یت.
(رووداو) گرنگییه‌كى زۆر ده‌دات به پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان، به تایبه‌تی ره‌وشى مافى مرۆڤ و زیندانیانى سیاسى كورد له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و ئێران. ماڵپه‌ڕى (رووداو) رۆژانه هه‌واڵ له‌سه‌ر پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستان (رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا و باكوور) بڵاوده‌كاته‌وه. رۆژنامه‌ى (رووداو)یش لاپه‌ڕه‌یه‌كى ته‌رخانكردووه به ناوى (كوردستانى) بۆ هه‌واڵ و راپۆرت له‌سه‌ر به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستان.
هه‌رچه‌نده كۆمارى ئیسلامى ئێران فلته‌رى خستووه‌ته زۆر له ماڵپه‌ڕه‌كان به تایبه‌تیش ماڵپه‌ڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى وه‌ك فه‌یسبووك و تویته‌ر. به‌ڵام (رووداو) قسه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێكى فارس و كورد كرد گوتیان لاپه‌ڕه‌ى تایبه‌تیان هه‌یه له فه‌یسبووك و سه‌ردانى ماڵپه‌ڕه كوردییه فلتهركراوهكانیش ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له رێگه‌ى به‌رنامه‌ى تایبه‌ت به فلته‌ر شكاندن، كه ئێستا ره‌واجێكى زۆرى هه‌یه له ئێران.
خوێندكارێكى كورد له به‌شى ژمێریارى په‌یمانگه‌ى شه‌هید قاسم ته‌باته‌بایى له شارى ورمێى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان. كه نه‌یویست ناوى بڵاوبكرێته‌وه به (رووداو)ى گوت "ئێمه فلته‌رى زۆربه‌ى ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان ده‌شكێنین‌و سوودیان لێده‌بینین، به‌ڵام ئه‌و كاره به دزیه‌وه ده‌كه‌ین‌و ناهێڵین مامۆستایانى زانكۆ‌و به‌رپرسان بزانن". گوتیشى "ئێستا به‌رنامه‌كانى فلتهرشكاندن رهواجى زۆریان هه‌یه و زۆربه‌ى گه‌نجان تازه‌ترین لینكى فلتهرشكاندن به ئیمهیل و sms بۆ یه‌كترى ده‌نێرن".
یاساى (تاوانه ئینتهرنێتییهكانى ئێران) له ساڵى 2009 له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى ئێران ده‌رچووه‌و مه‌حمود ئه‌حمه‌د نه‌ژاد، سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته‌ش واژۆى له‌سه‌ر كردووه، ئه‌و یاسایه كه له 56 مادده پێكهاتووه، باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ر ماڵپه‌ڕو پێگه‌یه‌كى ئینته‌رنێتى له‌ناو ئێران هه‌واڵ و زانیارى به دژى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران بڵاوبكاته‌وه به پێى یاساكه بلۆك دهكرێتو سزا به‌سه‌ر نووسهرهكانیدا ده‌سه‌پێندرێت به غه‌رامه و زیندانى كردن. به‌ڵام ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ى له ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌واڵ و زانیارى له به‌رژه‌وه‌ندى كۆمارى ئیسلامى ئێران بڵاوده‌كه‌نه‌وه ئێران فلته‌رى له‌سه‌ر داناون له ناوخۆى ئێران‌دا ناكرێنه‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق