ئەندازیارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ نەمانی دیاردەی خۆڵبارین داهێنانێکی نوێی کردووە کە دەتوانێت خۆڵبارین نەهێڵێتەوە و بیسڕێتەوە.
ئەندازیار کامبیز فاتحی، رێگاچارەیەکی زانستی ...بۆ رزگاربوون لە دیاردەی خوڵبارین داهێناوە کە ساڵانێکە کوردستان بەگشتی و باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی تەنیوە و رووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە و گرفتی کردووەتەوە.
...
ئەندازیار کامبیز لەبارەی چۆنێتی سەرهەڵدانی دیارەدەی سروشتی خۆڵبارین دەڵێت "ئەو تۆز و خۆڵە له ڕاستیدا وردیله‌گه‌لی کلۆئیدین که ته‌نیا هۆکاری دروست بوونیان له سروشتدا ئاوه،سه‌دان و هه‌زاران ساڵی خایاندووه تاکوو ئه‌م وردیلانه دروست بوونه. به سه‌رنج له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندی فیزیکی و له‌سه‌ر یاساکانی باری ئه‌لکتریکی به چه‌شنێ لایه‌لایه له ته‌ختایی رووبار و چۆم و زه‌لکاو و گۆله گه‌وره‌کاندا نشوستی کردووه و ئیستاش به وشک بوونی له ناکاوی ئه‌م شوێنانه، ئه‌و وردیلانه کە له ئاستی هێزی بادا وزه‌ی زۆر که‌میان هه‌یه و به‌یه‌که‌م جووڵه‌ی با له نێو هه‌وا و ئاسماندا بڵاوه‌یان پێ ده‌کرێ و به‌هۆی جووڵه‌ی باوه هه‌زارن کیلۆمەتر ده‌گوازرێنه‌وه و ئه‌و دیارده‌یه ده‌خولقێنێ که چەند ساڵە گیرۆدەی بووین".
ئەو ئەندازیارە کوردە سەبارەت به داهێنانەکەی بۆ چۆنێتی چارەسەری دیاردەی خۆڵبارین دەڵێت "ڕیگه‌چاره‌ی زانستی بۆ نەهێشتنی ئەو دیاردەیە داهێنانی ئامیری دروستکه‌ری کلوئیده بۆ لایه‌گه‌لی پوودری. هۆکاری سروشتی ئەو دیاردەیە کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوییە. هەربۆیە بۆچارەسەری کێشەکەش له زانست و تکنۆلۆژیای مۆدێرنی ئاو که‌ڵکم وه‌رگرتووه. قۆناغه‌کانی تۆمارکردنی داهێنانهکهشم له ئێران‌دا به ژماره‌ی 74849 مۆڵه‌تی پێدراوه".
کامبیز فاتحی راشیگەیاند "به که‌ڵک وه‌رگرتن له دانی شۆکی کاره‌بایی له قووڵاییه‌وه له‌سه‌ر لایه‌کانی ئه‌و تۆز و خۆڵه کاره‌که ده‌ست پێ ده‌کات و هاوکات به تێکردنی بڕێک ماده‌ی پۆلی ئهلکترولایت له قوولاییهوه لایه‌کان جێگیر ده‌بن. دواتر شۆکی کاره‌بایی له ڕووکه‌شه‌وه لێدەدرێت و له ئاکامدا ڕووکه‌ش و ڕواڵه‌تی لایه‌کان له ڕێگه‌ی ئامێری دروستکه‌ری کلوئیدهوه جێگیردەبێت و به پێچه‌وانه‌ی ڕابردوو بە بەکاربردنی ئەو داهێنانە چینە خۆڵەکان بۆ هه‌میشه جێگیر ده‌بن".
ناوبراو گوتیشی "ئەم شێوازە لەڕووی کشتوکاڵیشەوە سودێکی زۆری دەبێت و لە تاقیگەشدا بۆ کاری بایۆلۆجی بە مەبەستی به‌ده‌ست هێنانی مه‌وادی پۆلی ئهلکترولایت ئەنجام و ده‌رهاوێشته‌ی باش و بەسودی هەبووە".
کامبیز فەتاحی رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی ژینگە بابەتێکی جیهانیە و زۆرێک لە وڵاتانی ناوچە بەو دیاردەیە دەناڵێنن دەتوانن کەڵک لەم داهێنانە وەربگرن".
چەند ساڵێکە دیاردەی خۆڵبارین لە کوردستان بە تایبەتی و زۆربەی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەری هەڵداوە و جگە لە تێکدانی ژینگە، دەیان کێشە و نەخۆشیشی لێکەوتووەتەوە.
ئەو داهێنانە دەتوانێ مزگێنییەک بێت بۆ رزگارکردنی ژینگە و سروشتی کوردستان و تەنانەت ناوچەکەش.

ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق