رووداو- باکووری کوردستان
ئەمڕۆ یەک شەممە، لەیلا زانا، پەرلەمانتاری سەربەخۆی شاری ئامەد لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی رۆژی رابردووی خۆیی و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی تورکیای خستەڕوو
لەیلا زانا لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا کە لە هۆڵی پەرلەمانی تورکیا بەڕێوە چوو، رایگەیاند " چاوپێکه‌وتنه‌که‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیر سوێندی من بوو که 21 ساڵ پێش ئێستا بۆ به‌رقه‌رارکردنی ئاشتی و برایه‌تی له په‌رله‌مانی تورکیا دابووم. له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا گوتم گه‌لی کورد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه، خاوه‌نی مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تی. پێویسته هه‌موو لایه‌ک له‌پێناو ئاشتییەکی بەردەوام هه‌نگاو بنێن. هیوادارم ئه‌م دانیشتنەم ببێته هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی".
لەیلا زانا راشیگەیاند "به ئەردۆغانم گوتووە بەدهیان جار رێگای توندوتیژی و ئاسایشی تاقیکرانه‌وه و هیچ ئه‌نجامێکی نەبووە. من داوای به‌رده‌وامکردنی دیالۆگ و رێکه‌وتن له‌سه‌ر ئاشتییه‌کی بەردەوامم کرد، دیداره‌کانی ئۆسڵۆ لەدایک بوونێکی نوێیە و ده‌بێ ئه‌و قۆناخه سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێبکاته‌وه".
زانا سەبارەت به بابەتی خوێندن به زمانی کوردی گوتی " وانه‌ی بژارده‌ی زمانی کوردی ههنگاوێکی ئه‌رێنییه به‌ڵام له هیچ وڵات و شوێنێکی جیهاندا هیچ که‌سێک به پاره فێری زمانی خۆی نابێت و به پاره په‌روه‌رده له‌سه‌ر زمانه‌که‌ی خۆی نابینێت. تورکیا پێویستی به هەنگاوی بچووک و بەرتەسک نییە. بۆ دەربازبوون لەو قۆناغە و بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی بەردەوام لە تورکیا پێویستە هەنگاوی مەزن و کارا بهاویشترێت ونوێنەرانی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لەو هەنگاوانەدا بەشداریان پێ بکردرێت".
لەیلا زانا راشیگەیاند لەو چاوپێکەوتنەدا داوای زیندانی ماڵ بۆ ئۆجەلانی کردووە "ده‌وڵه‌تی تورکیا پێویسته به‌ڕێز ئۆجالان له ئیمراڵییه‌وه بۆ زیندانی ماڵ بگوازێتهوە. کاتێک تورکیا توانی سزای لەسێدارەدان رابگرێت ئێستاکەش دەتوانێ ئۆجەلان لەناو ماڵەکەی خۆیدا بخاتە ژێر چاودێرییەوە".
لەیلا زانا گوتیشی لەو چاوپێکەوتنەدا رەخنەی لە داوای دەوڵەتی تورکیا بۆ چەک دانانی یەکلایەنە لە PKK کردووە "چه‌کدانان نابێت به چاره‌سه‌ری و پێویسته ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیش رابووهستێنرێن و دوولایه‌نه هه‌نگاو بنرێت. من به ئه‌قڵ و ویژدان و ئه‌زموونه‌کانمه‌وه ههڵسوڕام. ئایا ده‌بێ چاوه‌ڕێی چه‌ند کوشتن و کوشتاری دی بکه‌ین تا ئه‌م قۆناخه ده‌ست پێ بکات. گه‌لی کورد له قۆناخه‌کانی (HEP, DEP, HADEP, DTP; BDP) دا هه‌میشه له‌ناو هه‌وڵ و ته‌قه‌لای به‌رقه‌رارکردنی ئاشتیدابوو، هه‌میشه بۆ ئاشتییه‌کی بەردەوام هه‌نگاوی ناوە. تورکیاش پێویستی به هه‌نگاوی بەردەوام و کارایە، پێویسته قۆناخی دیالۆگ و رێکه‌وتن سه‌ر له‌نوێ ده‌ست پێ بکه‌نه‌وه.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق