ئه‌م
ماڵپه‌ڕه له زمانی "هه‌ندێک ده‌زگای ڕاگه‌یێنه‌ری" تورکیاوه
گواستویه‌ته‌وه که هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان
که ژماره‌یه‌کی زۆر هێزی له‌شکری تێیدا کوژران و بریندار بوون،
ئاشکرابوونی پلانی ئه‌مه‌ریکا به هاوکاری کورد بۆ پارچه پارچه کردنی
تورکیا، گۆڕه‌پانی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ی تووشی شۆک کردووه.
به
گوێره‌ی هه‌واڵه‌که: ئه‌مه‌ریکا له بنکه‌ی له‌شکریی "ئینجێرلیک"
کۆبوونه‌وه‌یه کی به یارمه‌تی و ئاسانکاریی کونسووڵگه‌ریی ئه‌مه‌ریکا له
ئادانا ڕێکخستووه هاوپێوه‌ند به پرسی کورد له تورکیا.
له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا بڕیار دراوه له‌سه‌ر پێدانی "سه ربه خۆی دیموکراتی" به کوردی تورکیا.
له
کۆبوونه‌وه به‌راییه‌کان سه‌ره‌تا له‌سه‌ر پێکهاتنی ده‌وڵه‌تێکی فیدراڵ
که کورده‌کانی سووریاش تێیدا به‌شدار بن باسکراوه که سه‌رکرده کورده
بانگهێشت کراوه‌کان به‌هۆی ئه‌گه‌ری ناڕه‌زایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌نقه‌ره
له به‌رانبه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه‌دا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه.
شیاوی ئاماژه‌یه که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدێکی دیپلۆماتکاری ئه‌مه‌ریکی له‌گه‌ڵ وه‌فدێکی باڵای پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP) که به باڵی سیاسی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ده‌ناسرێت کۆبووه‌وه.
"خۆسه‌ری دیموکراتیک" بۆ کورد له تورکیا پڕۆژه‌ی پارتی ئاشتی و دیموکراسیه که پارتی کرێکارانی کوردستان پشتگیریی لێ ده‌کات.
میدیا
و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی تورکیا له ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕینی موراد
قه‌ره‌یلان، سه‌رۆکی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆما جڤاکێن کوردستان (KCK) له‌گه‌ڵ ئه‌م پڕۆژه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ تورکیا و سووریا هه‌واڵیاندا.
سیاسه‌تی
ڕۆژ بڵاوی کردۆته‌وه که کێشه‌ی سه‌ره‌کی په‌که‌که هاوپێوه‌ند به‌م
پڕۆژه‌یه ڕازی کردنی ئه‌ندامانی ئێرانی و سووریایی ناو ئه‌و پارته‌یه که
ورده ورده له‌سه‌ر ئه‌و پارته زاڵ ده‌بن و دژی ئه‌م پلانه‌ی
ئه‌مه‌ریکان.
شیاوی
ئاماژه‌یه که له ماوه‌ی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی داد و گه‌شه چه‌ندین
پڕۆژه‌ی بۆ گۆڕینی بارودۆخی سیاسی و ئابووری و که‌لتووری کوردی تورکیا
پێشکه‌ش و جێبه‌جێ کردووه که ڕه‌خنه‌ی توندی ئۆپۆزسیۆنی ناسیۆنالیستی
تورک له‌وان پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی لێکه‌وتۆته‌وه.
ده‌وڵه‌ت
باخچه‌لی، سه‌رۆکی پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه په‌ره‌ست له‌م دواییانه‌دا و
له ناڕه‌زایه‌تی به کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکانی پارته‌کانی داد و گه‌شه و
گه‌لی کۆماریخواز به ئامانجی چاره‌سه‌ریی پرسی کورد ڕایگه‌یاندبوو که
ئه‌نجامی ئه‌و سیاسه‌تانه پارچه پارچه کردنی خاکی تورکیایه.
حهfتهی
ڕابردوویش به‌شیر ئاتاڵای، جێگری سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌حمه‌د داوود
ئۆغڵۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاشکرایان کردبوو که به‌رنامه‌ی
ته‌واویان هه‌یه بۆ چه‌کداماڵینی پارتی کرێکارانی کوردستان و چاره‌سه‌ریی
پرسی کورد به هاوکاری مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق