عه‌لی باپیر: کەسێک سیاسەت پەکی نەخستبێ بەرامبەر مالکی بێدەنگ و بێ هەڵوێست نابێ
مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە وتارێکدا لەبارەی
هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر وەرگرتنەوەی متمانە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق
نووسیویەتی: مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌دونیا بێ خه‌به‌ربێ، یان سیاسه‌ت زۆر توند
ده‌ستی گرتبێ و په‌كی خستبێ، ئه‌گه‌ر نا ناتوانێ له‌به‌رانبه‌ری دا بێده‌نگ
و بێ هه‌ڵوێست بێ و هه‌وڵی گۆڕین و چاره‌سه‌ركردنی نه‌دات.
لە وتارەکەی مامۆستا عەلی باپیردا هاتووە:
"هه‌ركه‌سیش به‌چاوێكی ورد‌و به‌ویژدانه‌وه سه‌رنجی واقیعی سیاسی ئێستای
عێراق بدات، ناتوانێ نكووڵیی له‌وه بكات كه‌سته‌م و لادان و
ناهاوسه‌نگییه‌كی زۆر سه‌ری هه‌ڵداوه‌و ده‌سته‌یه‌ك ده‌ستگه‌رمانه خه‌ریكی
هه‌رچی زیاتر چڕكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ده‌سته‌ڵاته‌كانن ته‌نیا له‌ده‌ستی
خۆیان دا، زۆر له پێكهاته (مكوِّن) و ته‌وژم و حزب و عه‌شیره‌ت و
كه‌سایه‌تیی هه‌ست به‌په‌راوێزخران و دوورخرانه‌وه (ته‌میش وإقصاء)
ده‌كه‌ن، بگره له‌لایان بۆته واقیعێكی به‌رهه‌ست!"
هەروەها نووسیویەتی:
"هه‌ڵبه‌ته له‌حاڵه‌تێكی ئاواش دا بابایه‌كی ئیسلامیی و لایه‌نێكی
ئیسلامیی، ئیمان و عه‌قیده‌و ئیلتیزامه ئیسلامییه‌كه‌ی ڕێی پێنادات
بێده‌نگ و بێهه‌ڵوێست بێ، چونكه خوای كاربه‌جێ فه‌رمانی به‌مسوڵمانان
كردوه كه‌فه‌رمان به‌چاكه‌و رێگریی له‌خراپه بكه‌ن (وَلْتَكُن مِّنكُمْ
أُمَّةٌ یَدْعُونَ إِلَى الْخَیْرِ وَیَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ
وَیَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ ..) ال عمران -104-، دیاره دوای ئیمان و
خوا به‌یه‌كگرتن هیچ چاكه‌یه‌ك له‌دادگه‌ریی (عدل) چاكترو، دوای كوفر‌و
شیركیش، هیچ خراپه‌یه‌ك له‌سته‌م (ظلم) ) خراپتر نییه"
لە کۆتاییشدا نوسیویەتی؛
"دیاره خۆیشم كه‌له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانم له‌به‌غدا، زۆر باش ئاگاداری
ئه‌و واقیعه تاڵ و دژواره‌م كه‌ئاماژه‌م پێیدا، كه‌مه‌گه‌ر كه‌سێك
له‌دونیا بێ خه‌به‌ربێ، یان سیاسه‌ت زۆر توند ده‌ستی گرتبێ و په‌كی خستبێ،
ئه‌گه‌ر نا ناتوانێ له‌به‌رانبه‌ری دا بێده‌نگ و بێ هه‌ڵوێست بێ و هه‌وڵی
گۆڕین و چاره‌سه‌ركردنی نه‌دات"
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق