هیوا به‌رزنجی ـ رووبه‌رنێت
له هەڵبژاردنە ناوخۆییه‌كانی
بزووتنەوەی گۆران لە شاری هەولێر، رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران كه‌متر له
50% بووه، ئه‌مه‌ش سه‌رانی گۆڕان له گرده‌كه تووشی شۆك ده‌كات.
له‌مباره‌وه هەڵسوراوێكی بزووتنەوەی گۆران له شاری هه‌ولێر له
لێدوانێكی تایبه‌ت به رووبه‌رنێت، به ئامار و داتا شكستی هه‌ڵبژاردنه
ناوخۆییه‌كانی گۆڕان له پایته‌خت ده‌خاته‌ڕوو
.
.
هەڵسوراوهكهی بزووتنەوەی گۆران له شاری هه‌ولێر، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو لە
ڕاگەیاندنەكانی بزووتنەوەی گۆران ئاماژە بەرێژەی بەشداری هەموو قەزاكانی
پارێزگای هەولێر كراوە كە بە رێژەیەكی باش بەشداری كراوە، به‌ڵام باسی
قەزای ناوەند واتا (شاری هەولێر كە ڕێژەی چەند لە دەنگدەران بەشداری
هەڵبژاردنەكەیان كردووە) نەكراوە، چونكه ئەوەی لە ڕاگەیاندنەكاندا
بڵاوكرایەوە تەنها رێژەی بەشداری قەزاو ناحیەكان بوو
.
.
هەڵسوراوهكهی بزووتنەوەی گۆران له شاری هه‌ولێر، كه نه‌ی ویست
ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، ئه‌وه‌شی به رووبه‌رنێت راگه‌یاند، گۆڕان رێژه‌ی
ده‌نگده‌رانی ناو شاری هەولێری لەناو رێژەی بەشداری هەموو پارێزگای هەولێر
شاردوتهوه، ته‌نیا رایانگەیاندووه كە رێژەی بەشداری پارێزگای هەولێر لە
%77 بووە، ده‌شڵێت"به‌ڵام رێژەی راسته‌قینه‌ی بەشداربوون لە شاری هەولێر
زۆر كەمتر بووە لە 50%، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌ی ئاشكرا
نه‌كردووه"
.
هەڵسوراوهكهی بزووتنەوەی گۆران له شاری هه‌ولێر، ئاشكراشی كرد ئه‌م
ئه‌نجامه‌ی ناوشاری هه‌ولێر سه‌رانی گرده‌كه‌ی زۆر توره كردووه و تووشی
شۆك بوون، روونیشیكرده‌وه كه"بەپێی وێستگەوانەكانی شاری هەولێر دەبوایە
لە شاری هەولێر (قەزای ناوەندی شاری هەولێر) 1190 كەس وەك ئەندام فۆرمیان
پربكردبوایەوە، بەڵام لەم ژمارەیە تەنها 760 كەس فۆرمیان پركردەوە و مافی
دەنگدانیان هەبوو لەناو ئەم 760 كەسەش تەنها 322 كەس له رۆژی هەڵبژاردن
بەشداری هەڵبژاردنهكهیان كرد، لەوانەش 194 كەس كاندید بوون جا ئێوە
رێژەی بەشداربووان لێكبدەنەوە ده‌كاته چه‌ند؟!".
لای خۆییه‌وه كه‌مال موسلم باژێروانی شاری هەولێری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان،
له لێدوانێكی بۆ رووبه‌رنێت بێ ئاگایی خۆی له‌و رێژه‌یه ده‌ربڕی،
وتیشی"بێگومان رێژه‌ی 50% زیاتر به‌شداربوون، به‌ڵام ئاماری دورستم لا
نییه، ئه‌وه لای ژووری هه‌ڵبژاردنه".
رۆژێك دوای هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كه‌ی گۆڕان له پارێزگای سلێمانی
ئه‌نجامی رێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران له هه‌موو قه‌زاكان له ماڵپه‌ری
فه‌رمی بزووتنه‌وه‌كه بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام تائێستا ئه‌نجامی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌ولێر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، له‌مباره‌وه كه‌مال موسلم
وتی"ئێمه‌ش داوای ئه‌وه‌مان كردووه ئه‌و ئه‌نجامه ورده بڵاوبكرێته‌وه،
براده‌رانیش به‌ڵێنیان داوه ته‌واوی ئه‌نجامه‌كان له ماڵپه‌ری گۆڕان
بڵاوبكه‌نه‌وه، به‌ڵام نازانم كه‌ی ده‌بێت؟".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رووبه‌رنێت چه‌ندینجار په‌یوه‌ندی كرد به رێكخەری
ژووری هه‌ڵبژاردنی گۆڕان و بەرپرسی بەشی هەولێری هەڵبژاردنی گۆڕان به‌ڵام
په‌یوه‌ندییه‌كان دروست نه‌بوون.
جێی ئاماژه‌یه لە هەڵبژاردنى ناوخۆیى بزوتنەوەى گۆڕان کە رۆژی هه‌ینی 15ی
حوزیرانی 2012، لە سنورى پارێزگاى هەولێر بەڕێوەچوو، 1646 کەس مافى
دەنگدانیان هەبوو، هەروەها 239 کاندید کێبڕکێیان کرد لە 47 بازنەدا،
پرۆسەکەش تایبەت بو بە هەڵبژاردنى بازنەوان و سکرتێرى بازنە و کارگێڕى و
نوێنەرى ژنان.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق